مەسیحییەکان تووڕەن، دکتۆرێکی مەسیحی لە کتێبەکەیدا دەڵێ: مەسیح موسڵمان بووە.


مەسیحییەکان تووڕەن، دکتۆرێکی مەسیحی لە کتێبەکەیدا دەڵێ: مەسیح موسڵمان بووە.


دکتۆرێکی مەسیحی کە لە بەشی ئایینەکان و بیروباوەڕەکانی سەر بە زانکۆی (لۆسەر) مامۆستایە، بە دەرکردنی کتێبێک ھەموو مەسیحییەکان تووڕە کردووە! ئەم دکتۆرە ناوی (رۆبێرت شیدینگر)ە و کتێبەکەی خۆی ناوناوە (ئایا مەسیح موسڵمان بوو؟)، لەم کتێبەدا رۆبێرت شیدینگر رایگەیاندووە کە دوای ئەوەی ٨ ساڵی تەواو لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئایینە ئاسمانییەکان کردووە، بۆی دەرکەوتووە کە مەسیح بەڕاستی موسڵمان بووە. دکتۆر رۆبێرت شیدینگر ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئایینی ئیسلام بزووتنەوەیەکی دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە و ئەمەش ھەمان ئەو شتەیە کە مەسیح کاری بۆ دەکرد. ھەروەھا دکتۆر رۆبێرت شیدینگر ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو خۆی ھەرچەندە مەسیحییە، بەڵام ناچارە کە باوەڕ بەوە بھێنێت مەسیح بەڕاستی موسڵمان بووە. ھەروەھا ئەم دکتۆرە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو لە رێگەی قوتابییەکی خۆیەوە کە کچێکی موسڵمانی مەغریبی بووە بەناوی (ھودا) زیاتر ئاشنای ھەڵوێستی ئیسلام لەبارەی مەسیح بووە. شایانی باسە دوای ئەم کتێبەش مەسیحییەکانی ئەمریکا بەتایبەتی (ئینجیلییەکان) ھێرشێکی توندیان بۆسەر دکتۆر رۆبێرت شیدینگر دەست پێکردووە و ھەندێکیشیان داوا دەکەن کە لە زانکۆی (لۆسەر) دەربکرێت، بەڵام زانکۆی لۆسەر رایگەیاند کە ئەوان پشتگیری لە دکتۆر رۆبێرت شیدینگر دەکەن و رێز لە بۆچوونەکانی دەگرن.
شایانی باسە بەپێی بیروبۆچوونی مەسیحییە گومڕاکان عیسای کوڕی مەریەم، خودایە! (پەنا بە خودا)، ھەروەھا دەڵێن ئەو خودایە لە خاچ دراوە!) بەڕاستی ئەمەش گەمژەییە! بەڵام ئەوەی راست و دروست بێت ئەوەیە کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام باسی کردووە، لە ئیسلامدا عیسای کوڕی مەیەم (سڵاوی خودای لەسەر بێت) بەندەیەکە لە بەندەکانی خودا و پێغەمبەرێکە وەک ھەموو پێغەمبەرەکانی دیکە و لە خاچیش نەدراوە و خوداش نییە (پەنا بەخودا).

تكاية ئةم ثةيجانة لايك بكةن يارمةتى دةرمان بن لةبلاو كردنةوةى شتى زياتر.

سةرنج لةسةربابةت بنووسة