ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ران بزانه
* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له دونیادا له پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی گرتووه له‌به‌ر خودی (ذاتی) پێغه‌مبه‌ر:
1- خوا په‌یمانی له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه بۆ موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
2- خاوه‌ن كتێبه‌كان زانیاری ته‌واویان هه‌یه له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
3- هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێغه‌مبه‌ر بووه، له‌كاتێكدا هێشتا ئاده‌م هه‌ر له قوڕدا بووه و به ته‌واوی دروست نه‌بووه و نه‌بووه‌ته ئاده‌میزادی ته‌واو.
4- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م موسڵمان بووه.
5- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كۆتایی پێغه‌مبه‌رانه.
6- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له پێشتر و شایه‌ن تره بۆ پێغه‌مبه‌ران له میلله‌ته‌كانیان و ئوممه‌ته‌كانیان به‌رامبه‌ریان.
7- موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
8- له خودی ئیمانداران خۆیان شایه‌ن تر و له پێشتره بۆیان، وه‌خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دایكی ئیماندارانن (ڕه‌زای خوایان لێ بێت).
9- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) منه‌ت و به‌خشش و نیعمه‌تی خودایه به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه.
10- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باشترینی دروستكراوه‌كانی خودایه و سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌مه (علیه الصلاة والسلام).
11- گۆێڕایه‌ڵی و به‌یعه‌تدان به پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گوێڕایه‌ڵی و به‌یعه‌تدانه به خودا.
12- باوه‌ڕهێنان به پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) په‌یوه‌سته به باوه‌ڕهێنان به‌خوداوه.
13- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه بۆ هه‌موو جیهان.
14- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌مینداره بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی.
15- په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه و سه‌رتاسه‌رییه.
16- خوای گه‌وره كه‌فاله‌تی پاراستن و پارێزگاریكردنی پێغه‌مبه‌ری كردووه.
17- خوای گه‌وره كه‌فاله‌تی پاراستن وپارێزگاریكردنی دینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری كردووه.
18- خودا سوێندی به ژیانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه.
19- خودا سوێندی بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه.
20- خودا به‌ناوی خۆی (موحه‌ممه‌د) بانگی نه‌كردووه.
21- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له پێش هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا باس كراوه.
22- بانگ كردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ناوی خۆیه‌وه قه‌ده‌غه كراوه.
23- به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ردا قه‌ده‌غه‌یه و دروست نییه.
24- پێشكه‌شكردنی خێر و خێرات له پێش موناجات و قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ( پاشان نه‌سخ كرایه‌وه).
25- خودا سوێندی به شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه.
26- خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری كردووه به نوور (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
27- خودا هه‌ندێك له شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری له ئاسمانه‌وه فه‌رزكردووه.
28- خودا خۆی له بری پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.
29- به‌رده‌وامی سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
30- شه‌وڕه‌وی پێكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ـ الاسرا‌ء والمعراج ـ.
31- موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
32- خودا له هه‌موو تاوانه‌كانی له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دوای پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆش بووه.
33- هه‌ڵگرتنی پاڕانه‌وه‌ی وه‌ڵامدراوه (الدعا‌ء المستجاب) بۆ ڕۆژی دوایی.
34- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) قسه‌ی كورت و پوختی پێبه‌خشراوه.
35- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كلیلی خه‌زێنه‌كانی سه‌رزه‌وی پێدراوه.
36- موسڵمان بوونی هاوڕێ جنۆكه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
37-ترسی دوژمنان له پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له دووری مانگه ڕێیه‌كه‌وه
38- شایه‌تی و گه‌واهیدانی خودا و فریشته‌كان بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
39- پێشنوێژیكردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ پێغه‌مبه‌ران له (بیت المقد‌س)دا.
40- سه‌رده‌مه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باشترین سه‌رده‌می نه‌وه‌كانی ئاده‌مه.
41- نێوانی ماڵه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و میمبه‌ره‌كه‌ی باخێكه له باخه‌كانی به‌هه‌شت.
42- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌تكردنی مانگی پێدراوه.
43- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌دڵ شتی دوور ده‌بینێت (من ورا‌ء ظهره).
44- بینینی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له خه‌ودا ڕاسته.
45- نمایشكردن و پیشاندانی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كانیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
46- مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو شانی‌دا دانراوه.
47- ئاگایی بوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌رامبه‌ر به شته نادیار و ونه‌كان.
* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی گرتووه له ڕۆژی دوایدا:
48- وه‌سفكردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به شاهید وگه‌واهیده‌ر.
49- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تكاو شه‌فاعه‌تی پێدراوه.
50- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ه‌كه‌م كه‌سه كه زیندوو ده‌كرێته‌وه.
51- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێش نوێژ و وتارخوێنی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه.
52- هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له ژێر سایه‌ی ئاڵاكه‌ی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
53- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه له ده‌رگای به‌هه‌شت ده‌دات.
54- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه ده‌چێته ناو به هه‌شته‌وه.
55- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه به‌سه‌ر پردی سیراتدا ده‌ڕوات.
56- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌سیله و فه‌زیله‌ی پێبه‌خشراوه. (الوسیلة: به‌رزترین شوێنی به‌هه‌شته)
57- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) (مقام المحمود)ی پپێبه‌خشراوه كه بریتییه له شه‌فاعه‌تی هه‌ره گه‌وره.
58- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كه‌وسه‌ری پێبه‌خشراوه كه بریتییه له ڕوبارێكی به‌هه‌شت.
59- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) لیوا و ئاڵای سوپاسی پێبه‌خشراوه.
60- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كورسییه‌كی هه‌یه له لای ڕاستی عه‌رشه‌وه.
61- شوێنكه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له شوێنكه‌وتووانی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر زیاتره.
62- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گه‌وره و سه‌رداری هه‌مووانه له ڕۆژیی دوایدا.
63- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه كه شه‌فاعه‌ت ده‌كات و شه‌فاعه‌تیشی وه‌رده‌گیرێت له ڕۆژی دواییدا.
64- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) مژده به‌خشه به خه‌ڵكی له‌ڕۆژێكدا كه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له ترسی ئه‌و ڕۆژه دێنه لای ئه‌و و هانا بۆ ئه‌و ده‌به‌ن.
65- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌حی بۆ كراوه تا سوجده به‌رێت له ژێر عه‌رشدا كه به هیچ كه‌سێكی پێش و دوای ئه‌و ڕێگه نه‌دراوه.
66- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) میمبه‌ره‌كه‌ی له سه‌ر حه‌وزه‌كه‌یه‌تی.
* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری ناوه له دونیادا:
67- ئوممه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كراوه به باشترین ئوممه‌ت و میلله‌ت.
68- خوای گه‌وره ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به موسوڵمانان ناودێر كردووه و تایبه‌تمه‌ندی كردوون به ئیسلام.
69- خودا دینی بۆ كامڵ كردوون و نیعمه‌تی خۆی ته‌واوكردووه به سه‌ریاندا.
70- نوێژ خوێندنی پێغه‌مبه‌ر عیسا (علیه الصلاة والسلام) له دوای ئیمامێكی موسوڵمانانه‌وه.
71- خوای گه‌وره باری قورس و گران و كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵگرتووه.
72- غه‌نیمه‌ت بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) حه‌ڵاڵ كراوه.
73- ڕیزه‌كانیان به ڕیزی مه‌لائیكه‌كان شوبهێنراوه.
74- ته‌یه‌مموم كردن و نوێژكردن له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دروست و ڕه‌وایه.
75- ڕۆژی هه‌ینی تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
76- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تایبه‌تمه‌ند كراوه به سه‌عاتێك له ڕۆژی هه‌ینیدا، كه پاڕانه‌وه تێیدا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
77- شه‌وی قه‌در تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
78- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهید و گه‌واهیده‌ری خودان له سه‌ر زه‌وی.
79- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نموونه و شێوه‌یان له كتێبه‌كانی پێشوودا هاتووه، (ذلك مثلهم في التوراة و مثلهم الانجيل).
80- به برسێتی له ناو ناچن و هیچ دو‌ژمنێك له غه‌یری خۆیان زاڵ ناكرێت به‌سه‌ریاندا تاوه‌كو له ڕیشه هه‌ڵیان بكێشێت.
81- نوێژی عیشا تایبه‌ت كراوه به ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
82- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باوه‌ڕ به هه‌موو پێغه‌مبه‌ران دێنن.
83- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پارێزراون له هه‌موو كه‌م وكوتییه‌ك كه له مافه‌كانی خودادا ئه‌نجام بدرێت.
84- به‌رده‌وام تاكو ڕۆژی دوایی كۆمه‌ڵێك له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌سه‌ر حه‌قن و به سه‌ركه‌وتوویی ده‌مێننه‌وه.
* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری ناوه له ڕۆژی دوایدا:
85- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهێد و گه‌واهیده‌رن بۆ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانیان.
86- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه پردی سیرات ده‌بڕن و به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕن.
87- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه ده‌چنه به‌هه‌شت، چوونه به‌هه‌شت حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی، تاوه‌كو ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌چنه ناوی كه‌س بۆی نییه بچێت.
88- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تاكه ئوممه‌تن كه له ده‌رگای ڕاستی به‌هه‌شته‌وه ده‌چنه ژووره‌وه.
89- چه‌ندین میلله‌ت و ئوممه‌تی تر ده‌كرێنه فیداو قوربانی ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
90- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌هۆی شوێنه‌واری ده‌ست نوێژه‌وه به ده‌ست و ده‌م و چاوی سپییه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه و دێن وده‌چن له به‌هه‌شتدا.
91- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) زۆرترین ئه‌هلی به‌هه‌شتن.
92- خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی (موحه‌ممه‌د) - دروودی خوای له‌سه‌ر بێت - ڕازی ده‌كات لێیان.
93- زۆری پاداشت له به‌رانبه‌ر كاری كه‌م، ڕێزێكی تری خودایه بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
94- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌موویان ده‌چنه به‌هه‌شت ته‌نها ئه‌وانه‌یان نه‌بێت كه پشت هه‌ڵده‌كه‌ن، به‌هۆی سه‌رپێچی له فه‌رمانی خودا و پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئیمامی بوخاری گێڕاویه‌تییه‌وه.
95- زۆری شه‌فاعه‌ت و تكاكردن له‌ناو ئوممه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ردا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
96- خوازیار بوونی كافران و ئومێد خواستنیان بۆ ئه‌وه‌ی كه موسوڵمان بوونایه.
97- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له دنیادا له دوای هه‌موو ئوممه‌تانه‌وه هاتوون و له دوا ڕۆژیشدا له پێش هه‌موو ئوممه‌تانه‌وه‌ن.
98- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌چێته به‌هه‌شت به‌بێ حیساب و لێپرسینه‌وه.
99- ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نیشانه‌یه‌كیان هه‌یه كه خودای خۆیانی پێده‌ناسنه‌وه ئه‌ویش پێ-یه ( الساق).
100- گه‌وره‌كانی ئه‌هلی به‌هه‌شت له‌ناو ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
و صلى الله وسلّم على نبينا محمد و على آله و صحبه أجمعين
سه‌رچاوه: كتاب (تذكير المسلمين بإتباع سيد المرسلين صلى الله عليه وسلَم) – عبدالله بن جارالله
**********************************
چی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر (سلیمان ) ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانی ؟
وه‌ڵام/ خوای گه‌وره زانست و حیكمه‌تێكی زۆری پێ به‌خشیبوو , زمانیئاژه‌ڵانی ده‌زانی , په‌ری و ( جن ) و ( با ) ی بۆ ڕه‌خساندبوو , چیڕۆكی له‌گه‌ڵ باڵنده‌ی ( هد هد ) هه‌بوو كاتێك هه‌واڵی پێ دا كه پادشایه‌ك له یه‌مه‌ن هه‌یه خۆر ده‌په‌رستن سوله‌یمان بۆ وڵاتی سه‌به‌ئی نارد داوای باوه‌ڕهێنانی ڵاَ كردن به‌ڵام له بری باوه‌ڕهێنان خه‌ڵاتی بۆ نارد بۆیه داوی له جنه‌كان كرد كه ته‌ختی ئه‌و بهێنن به‌ر له‌وه‌ی بێته لای ئه‌وان , كاتێك پادشاكه هات باوه‌ڕی هێنا .
چی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر (داود ) ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانی ؟
وه‌ڵام/ خوا زانست و حیكمه‌تی پێ به‌خشیبوو , خوا چیا‌و باڵنده‌ی بۆ ڕه‌خساندبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌سبیحاتیان ده‌كرد , وه ئاسن بۆی نه‌رم ده‌بوو , ڕۆژێك نا ڕۆژێك به‌ڕۆژوو ده‌بوو , له نیوه‌ی شه‌واندا به خه‌وه‌ر بوو , وه خوا زه‌بوری بۆ دابه‌زاند .
چی ده‌رباره‌ی ( یوشع بن نون ) ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانی ؟
وه‌ڵام/ وارید بووه گه‌نجێك بووه كه هاوه‌ڵی مو‌سا بوو بۆ گه‌یشتن به ( خضر ) , پێغه‌مبه‌رێك بووه خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و به‌نی ئیسرائیلی له بیابانی سینا ده‌رهێناوه , وه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین كردووه و سه‌ریش كه‌وتووه به‌سه‌ریاندا .
چی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر ( هارون ) ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانی ؟
وه‌ڵام/ برای پێغه‌مبه‌ر ( مو‌سا ) و هاوڕێی بوو له بانگهێشتی فیرعه‌ون بڕوا هێنان به خوا , چونكه ڕه‌وان بێژ بوو , مو‌سا له شوێنی خۆی جێ ی هێشت كات]َك چووه چیای ( گور ) , به‌ڵام سامیری به‌نی ئیسرائیلی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند بۆ گۆلك په‌رستی و هارونیش زۆر داوای ڵاچ كردن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا به‌ڵام خۆیان به‌زل زانی , كاتێك مو‌سا گه‌ڕایه‌وه زۆر به توندی سه‌رزه‌نشتی هارونی كرد .
چی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر مو‌سا ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانیت ؟
وه‌ڵام/ خودا بۆ فیرعه‌ون و گه‌له‌كه‌ی نارد , به دوو موعجیزه پشتی به‌هێز كرد , یه‌كێكیان دارگۆچانه‌كه كه ماره‌كانی خوارد , دووه‌میان ده‌ستی ده‌خسته ناو گیرفانی كه ده‌ری ده‌هێنا سپی ده‌بوو , مو‌سا بانگی یه‌كتاپه‌رستی لێ كردن به‌ڵام فیرعه‌ون شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كرد , پاشان خودا فرمانی پێ كرد ده‌ربچێت بۆ میسر , فیرعه‌ونیش به سوپایه‌كی گه‌وره دوای كه‌وت , خوا فرمانی به مو‌سا كرد به گۆچانه‌كه‌ی بدات له ده‌ریا و بۆی له‌ت بوو باوه‌ڕداران ڕزگاریان بوو و فیرعه‌ون و داروده‌سته‌كه‌ی تیاچوون .
چی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر شوعه‌یب ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانیت ؟
وه‌ڵام/ خوا پێغه‌مبه‌ر بۆ گه‌لی ( مه‌دیه‌ن ) ی نارد , ئه‌م گه‌له ( ئه‌یكه ) یان ده‌په‌رست , فڕو فێڵیان له ته‌رازو و پێواندا ده‌كرد , داوای له گه‌له‌كه‌ی كرد دادوه‌ر بن و یه‌كتاپه‌رست بن به‌ڵام سه‌رپێچیان كرد و خۆیان به‌گه‌وره زانی , به‌ڵێنی سزای خوایی پێدان و , خودایش سزای .............. بۆ ناردن .
چی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر یونس ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانیت ؟
وه‌ڵام/ خوای گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر بۆ گه‌لی نه‌ینه‌وای ( موسڵ ) نارد بۆ یه‌كتاپه‌رستی , به‌ڵام سه‌رپێچیان كرد , ئینجا به‌ڵێنی سزای خوای پێدان له دوای سێ ڕۆژ ئه‌وانیش ترسان و باوه‌ڕیان هێنا , یونس ده‌رچوو له‌گه‌ڵ كه‌شتی یه‌ك نزیك بوو نقومی ژێر ئاو بێت , ناچار بڕیاردرا كه یه‌كێك ده‌بێ خۆی هه‌ڵداته ناو ئاوه‌وه تا ئه‌وانی تر ڕزگاریان ببێت , سێ جار قورعه‌یان كرد هه‌رسێ جار یونس ده‌رچوو , خۆی هه‌ڵدایه ناو ده‌ریا و حوتێك خواردی , به دوعای ( لا اله الا انت سبحانك انی كنت من الڤالمین ) پاڕایه‌وه تا خوا له ناخۆشی و تاریكی یه ڕزگاری كرد .
ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر ذول لكیفل ( درودی خوای لێبێت ) چی ده‌زانیت ؟
وه‌ڵام/ یه‌كێك بوو له پێغه‌مبه‌رانی خوا , له هه‌ر ڕۆژێكدا (100) نوێژی ده‌كرد , ووتراوه كه‌فیلایه‌تی و سه‌رپه‌رشتی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد و دادوه‌ری به دادپه‌روه‌ری له نێوان خه‌ڵكی ده‌كرد تا ناویان نا ( ذول لكیفل ) .
چی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌یوب ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانیت ؟
وه‌ڵام/ له نه‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمه , ئه‌یوب خاوه‌نی ماڵ و منداڵی زۆر بوو , وه خوای گه‌وره ( 13 یان 18 ) ساڵ به نه‌خۆشی تاقیكرده‌وه و ئارامی گرت , ڕیوایه‌ت كراوه كه خوای گه‌وره له ڕۆژی دوایی به‌ڵگه به ئارامی ئه‌یوب ده‌هێنێته‌وه به‌سه‌ر گشت نه‌وه‌كانی ئاده‌م .
چی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر یه‌حیا ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانیت ؟
وه‌ڵام/ منداڵی دوعای وه‌رگیراوی پێغه‌مبه‌ر زه‌كه‌ریایه ( درودی خوای لێبێت ) وه خوای گه‌وره خۆی ناوی ناوه یه‌حیا .
چی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر زه‌كه‌ریا ( دروده‌ی خوای لێبێت ) ده‌زانیت ؟
وه‌ڵام/ سه‌رپه‌رشتی مه‌ریه‌می پاكی كردووه , داوای له خوا كرد نه‌وه‌یه‌كی باش و چاكخوازی پێ ببه‌خشێ خودایش یه‌حیای به‌نده‌ی چاك و ته‌قواداری پێ به‌خشی بانگخوازی بۆ یه‌كتاپه‌رستی كرد .
ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر یه‌سه‌ع ( درودی خوای لێبێت ) چی ده‌زانی ؟
وه‌ڵام/ له ته‌ورات باسی كراوه , وه له قورئانی پیرۆزیش دوو جار باسی كراوه , باس كراوه وه‌كو موعجیزه‌یه‌ك ئاده‌میزادێكی مردووی ڕاوه‌ستاو كردووه .
چی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر" یه‌عقوب " ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانی ؟
وه‌ڵام/ كوڕی پێغه‌مبه‌ر ( ئیسحاقه ) , وه پێی ده‌گوترێ ( ئیسرائیل ) , بۆ گه‌له‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر بووه , وه باوكی پێغه‌مبه‌ر ( یوسف ) ه ( درودی خوایان لێبێت ) .
ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر ( ئیسحاق ) ( درودی خوای لێبێت ) چی ده‌زانی ؟
وه‌ڵام/ كوڕی گه‌وره‌مان پێغه‌مبه‌ر( ئیبراهیم ) و خێزانه‌كه‌ی ( ساره ) یه , موژده‌ی ئه‌م كوڕه‌یان له لایه‌ن فریشته‌كانه‌وه پێدرا , له قورئان به ( غلام علیم ) كوڕێكی زانا ناوی براوه , له وه‌چه‌ی ئیسحاقه‌وه پێغه‌مبه‌ر ( یه‌عقوب ) بووه .
ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر ( لوط ) ( درودی خوای لێبێت )چی ده‌زانی ؟
وه‌ڵام/ خوا به پێغه‌مبه‌ر بۆ گه‌له‌كه‌ی نارد تا ڕێنمونیان بكات , ئاره‌زوه‌كانیان له جیاتی ئافره‌ت به ڕه‌گه‌زبازی تێر ده‌كرد , جگه له كه‌مێك له خانه‌واده‌كه‌ی كه‌س باوه‌ڕی پێ نه‌هێنا , تا هاوسه‌ره‌كه‌یشی باوه‌ڕی پێ نه‌هێنا , كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر (لوگ) نا‌ئومێد بوو فریشته‌كان (لوگ) و باوه‌ڕدارانی ڕزگار كرد‌و و ئه‌وانی تریشیان به‌ردباران كرد .
ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (درودی خوای لێبێت ) چی ده‌زانیت ؟
وه‌ڵام/ خۆشه‌ویستی خوایه , له ناو گه‌لێك ده‌ژیا كه هه‌ساره‌یان ده‌په‌رست , به سروشتی خۆی به‌مه ڕازی نه‌بوو تا خوا هه‌ڵیبژارد به پێغه‌مبه‌ر , بانگهێشتی گه‌له‌كه‌ی كرد بۆ یه‌كتاپه‌رستی , به‌ڵام به‌درۆیان خسته‌وه و ویستیان بیسوتێنن , خوا ڕزگاری كرد , خوا وه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌رانی له ئیبراهیم به‌دی هێناوه , له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی ئیسماعیل كه‌عبه‌یان دروست كرد .
ده‌رباره‌ی ( صالح ) ( درودی خوای لێبێت ) چی ده‌زانی ؟
وه‌ڵام/ خوا بۆ گه‌لی (په مود) ی نارد , خوا ڕزق و ڕۆزی زۆری پێدابوون به‌ڵام سه‌رپێچی په‌روه‌ردگاریان كرد , گه‌لێكی سه‌ركه‌ش و بت په‌رست بوون , خوا پێغه‌مبه‌ر ( صالح ) ی ( درودی خوای لێبێت ) بۆ ناردن به موژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر به‌ڵام به‌درۆیان خسته‌وه و , داوای به‌ڵگه‌یه‌كیان كرد , خوایش ووشترێكی وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك نارد و فرمانی پێ كردن كه ئازاری ووشتره‌كه نه‌ده‌ن , به‌ڵام سه‌رپێیان كرد , خودا‌ش سزای بۆ ناردن جگه له (صالح) و باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی تری به ( صاعقه ) له‌ناوی بردن .
ده‌رباره‌ی ( هود ) ( درودی خوای لێبێت ) چی ده‌زانی ؟
وه‌ڵام/ خوا بۆ گه‌لی ( عاد ) ی نارد , كه له ( ئه‌حقاف ) بوون , خوا هێز و ڕزق و رۆِزی زۆری پێدابوون به‌ڵام شوكرانه‌ی خوایان نه‌كرد و , به‌ندایه‌تیان بۆ بت ده‌كرد , خودایش ( هود ) ی بۆ ناردن به‌ڵام به درۆیان خسته‌وه ئازاریان دا , سزای خوا گه‌یشت به بایه‌كی توند كه حه‌وت شه‌و و حه‌وت ڕۆژ به‌رده‌وام بوو .
ده‌رباره‌ی ( نوح ) ( درودی خوای لێبێت ) چی ده‌زانیت ؟
وه‌ڵام/ خوا بۆ گه‌له‌كه‌ی نارد تا ئاگاداریان بكاته‌وه له سزای ڕۆژی دوایی به‌ڵام سه‌رپێچیان كرد و به‌درۆیان خسته‌وه , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوو به‌ڵام خه‌ڵكێكی كه‌م شوێنكه‌وته‌ی بوون , (950) ساڵ بانگهێشتی گه‌له‌كه‌ی كرد , ئه‌وان له‌سه‌ر كوفر‌و بێ باوه‌ڕی به‌رده‌وام بوون تا خوا بارانی له‌سه‌ر پچڕاندن , نوح بانگی كردن یاوه‌ڕ بهێنن تا خوا سزایان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت باوه‌ڕیان هێناو سزا هه‌ڵگیرا به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه سه‌ر بێ باوه‌ڕی , تا خوا فرمانی به نوح كرد له هه‌ر ئاژه‌ڵێك جوتێك هه‌ڵبگرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه , ئیتر به تۆفان و لافاو له‌ناو چوون .
چی ده‌رباره‌ی ئیدریس ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانیت ؟
وه‌ڵام/ له‌سه‌ر زه‌وی یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر ( نبی ) بووه دوای پێغه‌مبه‌ر ئاده‌م ( درودی خوایان لێبێت ) , باوكی باپیره‌ی ( نوح ) بووه , بانگخوازی یه‌كتاپه‌رستی كردووه‌و (1000) له نه‌وه‌ی ئاده‌م باوه‌ڕی پێ هێناوه , یه‌كه‌م كه‌س بووه به پێنوس نوسیویه‌تی , وه یه‌كه‌م كه‌س بووه جل و به‌رگی دوریوه‌و پۆشیویه‌تی , یه‌كه‌م كه‌س بووه له زانستی گه‌ردوون وئه‌ستێره‌كان ورد بۆته‌وه .
چی ده‌رباره‌ی شیپ ( درودی خوای لێبێت ) ده‌زانی ؟
وه‌ڵام/ كاتێك ئاده‌م وه‌فاتی كرد ( شیپ ) هه‌ڵسا به هه‌ڵگرتنی قورسایی ژیان و ڕێكخستنی نه‌وه‌كانی , وه پَغه‌مبه‌ری خوا بوو ( درودی خوای لێبێت ) , ( شیپ ) واتا : خه‌ڵاتی خوا ( هبه الله ) , بۆیه ئه‌م ناوه‌یان لێناوه چونكه كاتێك خوا پێی دا دوای ئه‌وه‌ی كه هابیل كوژراوه ,كاتی وه‌فاتی وه‌سیه‌تی به كوڕه‌كه‌ی ( أنوش ) كرد جێ نیشی بێت , پاشان ( قینن ) له دوای ئه‌و كوڕه‌كه‌ی ( مهلاییل ) .
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئاده‌م ( درودی خوای لێبێت )
باوكی مرۆڤایه‌تی یه , خوا به ده‌ستی خۆی له گڵ دروستی كردووه , فریشته‌كان سوژده‌ی ڕێزیان بۆ بردووه , وه خوای گه‌وره خۆی ناوی گشت شتێكی فێر كرد , وه هاوسه‌ری له په‌راسووی چه‌پی ئاده‌م بۆ دروست كردووه , له به‌هه‌شت جێنیشنی كردوون , ئاگاداری كردنه‌وه كه نزیكی دارێكی دیاری كرا‌و نه‌بن به‌ڵام شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی بۆ كردن و له داره‌كه‌یان خوارد , به‌هۆی ئه‌م سه‌رپێچیه‌یان خوا دایبه‌زاندنه سه‌ر زه‌وی , له كێوی عه‌ره‌فه له‌گه‌ڵ دایكه حه‌وا یه‌كتریان ناسی , گوزه‌ری ژیانی بۆ فه‌راهه‌م هێنان , داوای خواپه‌ستی و یه‌كتاپه‌رستی لێ كردن , كردیه باوكی گشت مرۆڤ و نێردراوی خوا بۆ نه‌وه‌كانی , وه ڕیوایه‌ت كراوه كه داوای له خوا كردووه (40) ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی بداته نه‌وه‌ی ( داود ) وه خودا داواكه‌ی قبوڵ كردووه , به‌ڵام كاتی گیان كێشانی وتویه‌تی : من هێشتا (40) ساڵ له ته‌مه‌نم ماوه !! فریشته‌ی گیان كێشان وتویه‌تی تۆ ئه‌م چه‌ند ساڵ ته‌مه‌نه‌ی خۆت به‌خشیوه به نه‌وه‌كه‌ت ( داود ) ئه‌ویش نكۆڵی كردووه , ئا له‌م كاته‌وه نه‌وه‌كانی ئاده‌م نكۆڵی كردنیان بۆ جێ ماوه .
سه‌رچاوه : خوشکان