حالى موسلَمانان لة بؤرما,وةلةبةرضى
وايان ليَدةكةن؟

موسڵمانانی بۆرما بۆ دەكوژن؟؟
ژمارەی دانیشتوانانی "بۆرما" زیاد
لە 50 ملیۆنە، رێژەی موسڵمانان لەسەدا 15 یە لە كۆی دانیشتوانانی،بەڵام لە هەرێمی "ئەراكان
زی ئالا"زۆرینەی موسڵمانە و لە سەدا 70 ی دانیشتوانی موسڵمانن،ئەوی تری بوزی
و چەند دینێكی ترن.
ئیسلام لە سەردەمی عەباسیەكاندا لە كاتی
دەسەڵاتی "هارون رەشید" گەیشتۆتە هەرێمی ئەراكان لە سەدەی حەوتەمی زایندا
كە توانرا دەوڵەتێكی ئیسلامی لەم هەرێمە پێك بێنن كە بۆ 3 سەدەو نیو 48 هەشت مەلیكی
موسڵمان حوكمی دەوڵەتداریان كردووە یەك بەدوای یەك.
بەڵام لە ساڵی 1784 زاینی پاشای بوزی بۆرمی
"بودابای"وڵاتی داگیركرد و ئەو هەرێمەشی خستە سەر بۆرما لەترسی بڵاوبوونەوەی
ئیسلام لە و ناوچەدا و دژایەتی كردنیان،وە ئەو ناوچەیەی وێران كرد،پاشا بودابای بەوەشەوە
نەوەستا چی كەلتوور و شارستانیەتی ئیسلامی
هەبوو هەمویانی لە ناوبرد لەوانەش رووخاندن و وێرانكردنی مزگەوتەكان و قوتابخانەكان،هەڵسا
بەكوشتنی زانایان و بانگخوازانی ئیسلام بێجگە لە كوشتن و بڕینی موسڵمانن و بردنی سەروەت
و سامانەكانیان و دەركردنیان لە شوێن و ماڵی خۆیان و ئاوارەكردنیان و چەوسانەوەیان
،ئەم شەرانگێزیە بەرامبەر موسڵمانانی ئەم هەرێمە بەردەوام بوو تا 40 ساڵ تا ئەوكاتەی
كە بەریتانییەكانیان ئەو وڵاتەیان داگیركرد.
جارێكی تریش لە دوای شۆڕشە عەسكەرتاریەتەكەی
جەنەراڵ "نیوین" لە ساڵی 1962 موسڵمانان توشی نەگبەتی و چەوسانەوە بوونەوە
بە چەندان جۆری ستەم لێكردنیان هەر لە دەركردن و كوشتن و سوكایەتی پێكردن و تەسككردنەوەی
رێگەی بەدەست هێنانی بژێوی رۆژانەیان و نەهێشتنیان بە چوونە لایەنە رۆشنیری و فێركاریەكانەوە
وە لێسەندنەوەی ئەو زەویانەیان لەسەری دەژیان...
لە ئێستادا موسڵمانان لە وڵاتەدا مافی
هاوڵاتی بوونی بۆرمای نییە! زۆرێك لە رێكخراوە مەدەنیەكان چەندین جار ئەوەیان راگەیاندووە
كەلەلایەن دەسەڵاتدارانی بۆرماوە ئافرەتانی موسڵمانی بۆرما دەستدرێژی سێكسی دەكرێتە
سەر.
تەنانەت ستەمی ئەم دەسەڵاتە خوێمژانە گەیشتۆتە
ئەو رادەیەی مافی هاوسەرگیری موسڵمان دیاریكراوە، پیاو بۆی نییە هاوسەرگیری بكات
تا تەمەنی نەگاتە سەرو 30 ساڵ ..بۆ ئافرەتانیش تا تەمەنی نەگاتە سەرو 25 ساڵ بۆیان
نییە هاوسەرگیری بكەن.وەدەبێت ئەوانەش دەگەنە ئەو تەمەنە چەند مەرجێكیان بۆ داناون
لەوانە دەبێت بەرتیل و پارەیەك بدات بەو بەرپرسی سوپای ئەو شوێنە كە دەسەڵاتدارە
تا رەزامەندی دەرەبڕێت بۆی،هەروەها بێجگە لەچەند سزایەكی دەروونیش كە بێنە بەردەی یان
پێدەكرێت، ئەو كاتەش كە ئافرەتێكی موسڵمانیش سك‌پڕ دەبێت لە بری دكتۆر دەبێت سەردانی
بنكەی پۆلیسی ناوچەكەی بكات بە بیانووی ئەوەی سۆنەری بۆدەكەن بەڵام لە راستیدا بۆ
سوكاتی پێكردنی ئافرەتانی موسڵمانانە ...
بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان موسڵمانانی
بۆرما بەستەملێكراوترین كەمینە دادەنێن لە جیهاندا.
لەم چەند رۆژەی رابردووش‌دا ستەمكارانی دەسەڵات
كۆمەلێك لە چەقۆ وەشێن هەڵیان كوتایە سەر ماڵی موسڵمانەكان و لە زۆر شوێنی وڵات‌دا
لە ئەراكان گەیشتوونەتە هەر موسڵمانێك كوشتویان و سەدان ماڵیان بە كەسەكانی ناویەوە
سووتان بە تایبەت لە ناوچەی "مونغاناو" لەباكوری ئەو هەرێمە، لەگەڵ شاری
"سیتوی" پایتەختی ئەراكان.

ئەو مافانەی کەلێی بێبەش کراوون وەک
١- بەھیچ شێوەیەک نابێت سەفەربکەن بۆدەرەوە تەنانەت بۆ حەج و عومرەش.
٢- نابێت بچن بۆ شارەکانی ئەو ولاتە.
٣- نابێت ھیچ کەسێک سەردانیان بکات بەبێ ڕەزامەندی دەسەلاتداران.
٤- نابێت لەمزگەوتەکان بانگ بدرێت بەبلندگۆکان.
٥- نابێت ئافرەتەکانیان لەچک یاخود حیجاب ببەستن.
٦- نابێت بەپیتی عەرەبی نووسین بکەن تەنانەت قورئانیشیان نووسیوەتەوە بەپیتی بووزی.
٧- لەکاتی منال بوون دەبێ بچن بۆ نەخۆشخانەی سەربازی.
٨- نابێت منالەکانیان بڕۆن بۆ کۆلیژ و پەیمانگا.
٩- لەھیچ فەرمانگەیەکی حکومەت دانامەزرێن مەگەر بەدەگمەن نەبێت.
١٠- دەبێت باجێکی زۆر بدەن بە حکومەت.
١١- دانەوێلەو بەرھەمەکانیان دەبێت تەنھا بە سلکی سەربازی بفرۆشن.
ئەمەو لەچەندان مافی تری ژیانیش بێبەش کراون
ئاخۆ کەسێک لەم ھەموو مافەی بێبەش بێت دەبێت ژیان چ مانایێکی ھەبێت بۆی؟
بۆرما ئه‌و هۆڵۆكۆسته‌ی جیهان له‌ئاستیدا
بێ ده‌نگه
ئه‌وه‌ی له‌ووڵاتی بۆرما ده‌گوزه‌رێت و
به‌سه‌ر مسوڵمانانی ئه‌و ووڵاته‌دا دێت تائێسته وێنه‌ى نه‌بووه له‌تێرۆر و تۆقاندن
و كوشتنی رِاوه‌دوونان و رِاگواستنی
به‌ناهه‌قی مسوڵمانان ته‌نها تاوانیشیان ئه‌وه‌یه كه‌مسوڵمانن و له‌سه‌ر ئاینی
بوزی نین .
بۆرما ووڵاتێكه له‌یه‌ك گرتنی چه‌ند ویلایه‌تێك
دروست بووه و له‌باشوورى رِۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و له‌سه‌ر خلیجی
به‌نگالیه هاوسنوره له‌گه‌ڵ هندستان و صین و به‌نگلادیش و لاوس و تایله‌ند له‌ساڵی
1948 سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ست هێناوه ، زمانی زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته (بۆرمانیه)
به‌هۆی زۆری خێڵ و تایفه‌وه تیایدا چه‌ندین جۆر زمانی تری تێدایه .
یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی ئه‌م ووڵاته (ئاراكانه)
كه‌كه‌وتۆته به‌شی باشوریه‌وه كه‌ۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی مسوڵمانن .
دانیشتوانی بۆرما نزیكه‌ی په‌نجا ملیۆن
كه‌سه له‌م رِێژه‌یه نزیكه‌ی ده‌ملیۆنی مسوڵمانه، 70% دانیشتوانی
بوزین، 20% مسوڵمانن، 5% مه‌سیحین، 3% هندوسی، 2% سه‌ر به‌ئاینی ترن .
سه‌ره‌تاى ئاشنابونى ئه‌م وولاته به
ئاینى ئیسلام له‌رِێگه‌ی بازرگانیه‌وه ئیسلام گه‌یشتووه
به‌م ووڵاته، ژیان له‌وڵاتى بۆرما بۆ مسوڵمانان بریتیه له‌جه‌هه‌نه‌مێكی رِاسته‌قینه‌و
وامامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه ئه‌مانه ده‌ردو به‌ڵان و هاتوون بۆئه‌و ووڵاته،
به‌درێژایی مێژووی ئه‌و ووڵاته بریتیه بووه له‌كووشتن و رِاونان
و سوتاندنی مسوڵمانانی ئه‌وێ چه‌ندین لادێیان به‌ته‌واوی به‌سه‌ر دانیشتوانه مسوڵمانه‌كه‌یدا
رِوخاندووه
و سوتاندویانن ئه‌وه‌شی توانای هه‌بووه له‌رِێگه‌ی
ده‌ریا یا دارستانه‌كانه‌وه هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گیراوه هه‌ر به‌زیندووی
سوتێنراوه و له‌ژێر قورِی قه‌راغ ده‌ریاكه‌دا نێژراوه .
وه هه‌ندێكی تریان كه زانیویانه سودیان
هه‌یه بۆیان گرتوویانن و له‌كۆمه‌ڵگای زۆره ملێدا دایان ده‌نێن و ورده‌ورده و
له‌سه‌ر خۆ ده‌یان كوژن، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی زۆره‌ملێیانه‌ىَ كه‌كه‌س
نازانێ چی‌یان تێدایه چی‌یان تێدا ده‌گوزه‌رێت ، ناهێڵن نه‌رِێكخراوه
نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و نه رِێكخراوه خێرخوازیه‌كان و نه‌ده‌زگاكانی
رِاگه‌یاندن
له‌وشوێنه نزیك ببنه‌وه، دانیشتوانی ئه كۆمه‌ڵگایانه ناچار ده‌كرێن به‌ئیشی
قورس و گران به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك وه‌ئافره‌ته‌كانیشیان ناچار ده‌كرێن كه‌برِۆنه
ناو سوپای بۆرماوه و خزمه‌ت بكه‌ن و به‌درِندانه
ترین شێوه ده‌سترێژی و سوكایه‌تیان پێ ده‌كه‌ن به‌جۆرێكی درِندانه‌ی
وه‌ها كه‌تائێستا وێنه‌ی نه‌بووه له‌دنیادا
ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ مسوڵمانه‌كان
دانراوه بۆ كاتى زه‌واج
له‌ووڵاتى بۆرما (میانمار) كۆمه‌ڵێك یاسا
و قانونی عه‌سكه‌رى و پۆلیسی دانراوه بۆ مسوڵمانانی ئه‌وێ پیاوان ده‌بێ له‌سه‌رو 30
ساڵه‌وه ژن بهێنن و ئافره‌تان ده‌بێ له‌سه‌ر و 25 ساڵیه‌وه شوو بكه‌ن، وه‌زۆرجاریش
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و ووڵاته‌دا زه‌واج به‌یاسا قه‌ده‌غه ده‌كرێت له‌نێوان مسوڵماناندا،
كاتێ كچ و كورِێك مه‌رجه‌كانی زه‌واجكردنیان ته‌واوه ئه‌وا لێره‌وه
نارِه‌حه‌تی و زه‌حمه‌ته‌كانیان ده‌ست پێده‌كات چونكه
وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ زه‌واج لای حكومه‌ت قورسترین شته ده‌بێت باج و سه‌رانه‌یه‌كی
زۆر بده‌ن پاشان ده‌بێ به‌رتیل و رِه‌شوه بده‌ن به ده‌سه‌ڵاتدارانی
سوپا .
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكی مسوڵمان سكی هه‌بوو (حه‌مل)
ئه‌وا ده‌بێت تائه‌و كاته‌ى منداڵه‌كه‌ی ده‌بێت هه‌موو مانگێك برِوات
بۆ نزیكترین بنكه‌ی سوپای ئه‌و ناچه‌یه تابه تیشك (ئه‌شیعه) وێنه‌ی و سۆنه‌رى
منداڵه‌كه‌ی بگرن، هه‌موو جارێكیش ده‌بێت برِێكى
غه‌رامه بدات به‌ناوی رِسوماته‌وه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتداران
ده‌ڵێن ئه‌م كاره له‌پێناو پاراستن و سه‌لامه‌تی منداڵه‌كه و ئاسانی سه‌ر ژمێری
كردنیاندایه . ئه‌م كارانه بۆیه ده‌كه‌ن تا خێزانه مسوڵمانه‌كان بیر له‌منداڵ
بوون خستنه‌وه‌ی وه‌چه نه‌كه‌نه‌وه .
ده‌زانن مه‌وزعی پاك رِاگرتنی
داوێن و لایه‌نی شه‌ره‌ف لای مسوڵمانان بابه‌تێكی زۆر هه‌ستیاره بۆیه زۆرترین ده‌ستدرێژی
ده‌كرێته سه‌ر ئافره‌تانی مسوڵمان و له‌هه‌موو رِێگه‌كانه‌وه
هه‌وڵ ده‌درێت نه‌خۆشی ئایدز بڵاوبكرێته‌وه له ناویاندا .
هه‌ر ئافره‌تێكی ته‌ڵاقدراو یاخود بێوه‌ژن
بۆی نیه تامه‌وه‌ی یه‌ك ساڵ شوبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ی كرد
ئه‌وا سه‌ره‌نجامی سجن و عه‌زێتدانێكی زۆر‌و لێسه‌ندی غه‌رامه‌یه‌كی زۆره و ته‌نانه‌ت
تاحاڵه‌تی ده‌ركردنیان له‌ووڵاتیش هه‌موو ئه‌مانه مه‌به‌ستی كه‌م بوونه‌وه‌ی رِێژه‌یانه
.
هه‌ر ئافره‌تێكی مسوڵمان كه‌ته‌مه‌نی له
25 ساڵ زیاتر بێت و شوی نه‌كردبێت (قه‌یره) بێت ئه‌وا ناچار ده‌كرێت و به‌زۆر له‌ماڵ
ده‌ری ده‌هێنن و ده‌بێ له‌سه‌ر بازگه‌كاندا ئیشی زۆره ملێ بكات به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك
، به‌زۆر ناچاركردنی ئافره‌تانی مسوڵمانى ئاراكان به‌وه‌ی ده‌بێ شوو به بوزیه‌كان
بكه‌ن و ناچار كردنی كچان ئه‌وانه‌ی كه‌زه‌واجیان نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی
شه‌ش مانگ له‌ناو سوپا‌و هێزه چه‌كداره‌كان خزمه‌ت بكه‌ن و هه‌ر كۆمه‌ڵه ئافره‌تێكى
مسوڵمان سه‌ره‌په‌رشتیارێكى بوزیان بۆ داده‌نرێت .
ئافره‌تان ناچار ده‌كرێن به‌لابردنی حیجاب
و سه‌رپۆش له‌سه‌ر رِووى خۆیان ده‌زانن ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى
ئاینى ئیسلامه .
له‌رِووی
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه
* مسوڵمانانی بۆرما توشی گه‌وره‌ترین شاڵاوی
تاوانكاری و كوشتن و سوتاندن بونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن بوزی مه‌زهه‌به‌كانه‌وه به‌بێ
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هیچ رِێوشوێنێك بگرێته به‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه
رِێگه
خۆشكه‌ره بۆ كاره‌كه‌یان.
* مسوڵمانانى بۆرما به‌پێى یاساى حكومه‌تى ئه‌وىَ ده‌بێت
به‌درێژای ساڵ برنج و مه‌رِوماڵات و به‌روبومی ده‌واجن و
دارى سوتاندن و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی پێشكه‌شی سوپا‌و ده‌سه‌ڵاتداران بكه‌ن به‌بێ هیچ
به‌رامبه‌رێك .
* حكومه‌ت له‌ساڵی 1988 له‌ژێر ناوی (لادێی
نمونه‌ی بوزى) هه‌ستاوه به‌گۆرِینی دیموگرافیای ناوچه مسوڵمان
نشینه‌كان به‌وه‌ی ده‌ستی كردووه به‌رِاگواستنی مسوڵمانان
و هێنانی بوزییه‌كان و پێشكه‌شكردنی خانوو هه‌موو كه‌ره‌سته و پێداویستیه‌ك پێیان،
وه هیچ لادێیه‌كی مسوڵمانان نیه چه‌ند ماڵێكی بوزی تێدا نیشته‌جێ نه‌بوبێتن .
* هیچ ماڵێكی مسوڵمان بۆی نیه میواندارى كه‌س
بكات و هیچ میوانێكی بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر میوانه‌كه‌ش باوك و براو خزمه نزیكه‌كانیشی
بێت مه‌گه‌ر ده‌بێت پێشتر مۆڵه‌تی رِه‌سمى بۆ وه‌ربگرێت،
وه‌هیچ خێزانێك بۆی نیه كه‌س له‌ماڵه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه و به‌خێوى بكات به‌هیچ جۆرێك
ئه‌گه‌ر كارێكى واكرا ئه‌وه داده‌نرێت به‌تاوانێكی زۆر گه‌وره كه‌ده‌بێته هۆی تێكدانی
ماڵه‌كه و گرتن و كوشتنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه و ته‌نانه‌ت ده‌ركردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی
خێزانه‌كه له‌وو وڵاته .
* قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن بۆ منداڵانی خێزانه
مسوڵمانه‌كان له‌كۆلێج و به‌ش و زانكۆكان وه‌هه‌ركه‌سێكیش چووه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
بۆ خوێندن ئه‌وا بۆی نیه بێته‌وه چونكه ناوی له‌تۆمارى ووڵاتدا ده‌سرِێته‌وه
، ئه‌گه‌ر گه‌رِایه‌وه ئه‌وا یه‌كسه‌ر ده‌گیرێتو و ده‌خرێته زیندانه‌وه
.
* هه‌موو جۆره كارێكی قورسی سوپا وه‌ك
گواستنه‌وه‌ی شتومه‌كی سه‌ربازگه‌كان و رِووخاندنیان
و سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌یان و دروستكردنی رِێگاو
پرد هه‌موو ئه‌مانه به‌زۆر و به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌مسوڵمانه‌كان ده‌كرێت .
* بۆ مسوڵمانان نیه باربكه‌ن له‌ناوچه‌یه‌ك
بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به‌بێ مۆڵه‌تی رِه‌سمی كه‌مۆڵه‌ت وه‌رگرتنیش زۆر
نارِه‌حه‌ته، پاسپۆرِتی
مسوڵمانه‌كان به‌بارمته لای حكومه‌ته وه رِێیان
پێ نادرێت سه‌فه‌ر بكه‌ن بۆ (رِانگۆن) ی پایته‌خت چونكه ئه‌وه
به‌تاوان داده‌نرێ و سزای قورسیشی هه‌یه .
* ناچاركردنی خوێندكاره مسڵوڵمانه‌كان له‌خوێندنگه
حكومیه‌كاندا بۆ چه‌مانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئاڵای بۆرما .
- ده‌ركردن و رِاگواستنی
به‌رده‌وام و دوباره بوه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی مسوڵمانان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات وه‌ك ئه‌وه‌ى
له‌ساڵی 1963 له‌كاتی كوده‌تای سه‌ربازی كه 300000 مسوڵمان ده‌ركران بۆ به‌نگلادیش،
وه‌ساڵی 1978 زیاتر له‌نیو ملیۆن مسوڵمان له‌زروفێكی زۆرناخۆشدا له‌ووڵات ده‌ركران،
كه نزیكه‌ی 400000 له‌ژن و منداڵ و پیریان لی مردن ئه‌مه‌یش به‌پێی سه‌رژمێری ده‌زگاى
فریاكه‌وتنى په‌نابه‌ران ،وه‌ساڵی 1988 به‌هۆى دروستكردنی گوندی نموونه‌ی بوزی زیاتر
له 150000 مسوڵمان رِاگوێزران، وه‌ساڵى 1991 نزیكه‌ی نیو ملیۆن
مسوڵمان ده‌ركران له‌ووڵات به‌هۆى ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی
خه‌ڵكی وڵاته‌كه ده‌نگیاندا به‌پارتی نیشتیمانی و دیموكراتی به‌رهه‌ڵستكار NLD دابوو كه‌دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه په‌سه‌ند
كرا .
* ده‌ركردنی یاسای نوێی رِه‌گه‌زنامه
له‌ساڵی 1982 كه‌دانیشتوانی ووڵاتی دابه‌شكردووه :
1- هاوڵاتیانی ده‌ره‌جه یه‌ك (كارنیون و شائیون
و باهیون و صینیه‌كان) .
2- هاوڵاتیانی ده‌ره‌جه دوو (ئه‌وانه‌ن كه‌كۆچیان
كردووه بۆ ئه‌وێ) .
3- هاوڵاتیانی ده‌ره‌جه سێ (مسوڵمانه‌كانن) وه‌ئامار
كراون كه‌ئه‌مانه بیانین و هاتونه‌ته ناو بۆرما له‌كاتی داگیركارى به‌ریتانیادا
هاتوون و بۆ حكومه‌ت هه‌یه هه‌ركات ویستی رِه‌گه‌زنامه‌یان
لێ بسێنێته‌وه و ده‌ریان بكات یا رِایانگوازێ چۆن
ویستی .
نابێت هیچ ماڵێکی مسوڵمان لەبۆرما هەبێت
به‌گوێره‌ی‌دوائامار كه‌رۆژی‌دوشه‌ممه،
2/7/2012 راگه‌یه‌ندرا، ژماره‌ی‌كوژراوه‌موسڵمانه‌كان له‌وڵاتی‌بۆرما به‌ده‌ستی‌گروپی"ماگ"ی‌بوزی‌له‌هه‌رێمی
ئه‌راكان-ی‌موسڵماننشینی‌ئه‌و وڵاته، گه‌شتوه‌ته‌زیاتر له500 كوژراو و برینداره‌كانیش
به‌هۆی‌حاڵه‌تی‌ترس و بیمی‌موسڵمانه‌كان له‌روداوه‌كان، تائێستا نادیاره.
تائێستا، 300 كه‌س له‌هه‌رێمی ئه‌راكان
رفێندراوه‌و 20 گوند وێران كراوه‌و 1600 ماڵ روخێندراوه. هه‌زاره‌ها كه‌سیش به‌ره‌و
به‌نگلادیشی‌دراوسێی‌بۆرما هه‌ڵاتون، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌حكومه‌تی به‌نگلادیش به‌بیانوی‌نه‌بونی‌خۆراك
و شوێن و پێداویستییه‌مرۆییه‌كان، زۆرێك له په‌نابه‌ره‌كانی‌گێڕاوه‌ته‌وه.
ئیمامی مزگه‌وتێك له‌راكان، وتویه‌تی: زۆرێك
له‌ئه‌ندامانی‌خێزانه‌كان په‌رته‌وازه‌بون، دوای‌گێڕانه‌وه‌یان له‌به‌نگلادیشه‌وه،
زۆرێك له‌كچه‌كان له‌ترسی ده‌ستدرێژی‌كردنه‌سه‌ریان، خۆیان خستوه‌ته‌ناو ده‌ریاوه.
بۆچی‌موسڵمانه‌كانی‌بۆرما ده‌كوژرێن؟
یه‌كێك له‌چالاكوانه‌موسڵمانه‌كان باسی
له‌وه‌كردوه‌كه‌هۆكاری‌كوشتاره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی‌موسڵمانه‌كان ئه‌وه‌یه؛ حكومه‌ت
رایگه‌یاندوه، "فۆرمی‌هاوڵاتیبون" بدات به‌موسڵمانه‌كان له‌ئه‌راكان. كۆمه‌ڵگه‌ی‌بوزی‌یش
كه‌زۆرینه‌ن، ئه‌م بڕیاره‌به‌جه‌نگ دژ به‌خۆیان ده‌زانن، چونكه‌تائێستاش پێیانوایه‌موسڵمانه‌كان
نه‌ژادێكی ره‌سه‌نی‌بۆرمی‌نین و نیشته‌جێ كراون.
موسڵمانه‌كان له‌بۆرما چۆن ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه؟
به‌پێی‌ئاماره‌كان، تائێستا 1.5 ملیۆن بۆ
2 ملیۆن موسوڵمان ده‌ركراون و به‌شێوه‌یه‌كی جیاجیا‌و به‌كۆمه‌ڵ، زیاتر له200 هه‌زار
كه‌سیان لێ كوژراوه.
20هه‌زار حاڵه‌تی‌ده‌ستدرێژی‌و ئه‌تككردن و گێچه‌ڵی‌سێكسی
پێیان، تۆماركراوه، زیاتر له40 هه‌زاریان له‌زینداندان و 5 هه‌زار خوێندنگه‌و
مزگه‌وتیان روخێنراون.
ده‌سه‌ڵاتداران، له‌بری پیتی‌عه‌ره‌بی،
پیته‌كانی‌قورئانیان وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه‌سه‌ر زمانی‌بۆرمی‌و خوێندنی‌بوزیان بردوه‌ته‌خوێندنگای‌موسڵمانه‌كانه‌وه.
ناچار ده‌كرێن ناوه‌كانیان بۆ ناوی بوزی‌بگۆِرن
و جل و به‌رگه‌ئیسلامییه‌كانیان داماڵن.
ناچارده‌كرێن به‌بۆنه‌ی‌جه‌ژنه‌بوزییه‌كانه‌وه‌ئاهه‌نگ
بگێڕن و رێگه‌ش ناده‌ن ئه‌وان جه‌ژنه‌ئیسلامییه‌كان بگێڕن.
بوزییه‌كان ده‌ستكاری‌مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن
و به‌بیانوی‌سه‌رپه‌رشتی‌كردنیان زۆرێكیان ده‌ڕوخێنن، به‌كارهێنانی‌بڵنگۆش له‌سه‌ر
مزگه‌وته‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
رێگه‌نادرێت له‌جه‌ژنی‌قورباندا موسڵمانه‌كان
ئاژه‌ڵ سه‌رببڕن و به‌زۆر گۆشتی‌به‌راز و خواردنه‌وه‌سه‌رخۆشكه‌ره‌كان ده‌به‌نه‌ناو
بازاڕه‌كانیان و ناچاریان ده‌كه‌ن به‌كڕینیان.
هیچ گۆڕستانێكی نوێ بۆ موسڵمانه‌كان ته‌رخان
ناكرێت.
رێگه‌ی‌چون بۆ حه‌ج و عه‌مره‌یان نادرێت،
به‌مۆڵه‌ت نه‌بێت ناتوانن له‌گوندێكه‌وه‌بۆ گوندێكه‌دیكه‌سه‌فه‌ر بكه‌ن و چه‌ندین
جۆر سزا و باجیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، پێویستكراوه‌له‌سه‌ریان به‌روبومه‌كشتوكاڵیه‌كانیان
ته‌نها به‌سوپا بفرۆشن.
*مێژووی مسوڵمانانی بۆرما ئەوەی سەلماندووە کەئاسانترین
هەڵبژاردن لەلای مسوڵمانەکانی ئەوێ مردنە، لەبەرامبەر سەلامەت بوونی دینەکەیان ئەوان
ئامادەن قوربانی بدەن بەژیانیان، ئەگەر سەرپشکیان بکەیت لەنێوان خواردنی گۆشتی بەراز
و کوشتنیان ئەوان مردن هەڵدەبژێرن هەربۆیە دەبینین دەسەڵاتی سەربازی و بوزییەکان بەردەوام
بەوشێوە دڕندانەیە دەیان کوژن، بوزیەکان هەموو کارێکی وەحشی گەری دەکەن لەژێر
دروشمی (نابێت هیچ ماڵێکی مسوڵمان لەبۆرما هەبێت)، سەرەڕای هەموو ئەو دڕندەیی و وەحشی
گەریە دەبینین کە ئەوان سورن لەسەر پارێزگاری کردن لەدینی ئیسلام .
* ئافرەتێکی مسوڵمان بەهەر زەحمەت و ناڕەحەتیەک
بوو خۆی گەیاند تایلەند پاش ئەوەی تەواوی لاشەی سوتابوو کاتی نوێنەرانی ڕێکخراوی لێبوردنی
نێودەوڵەتی بەو شێوەیە بینیان ووتیان داواکاریت چیە !، ووتی داواکاریم نیە بەس
ئاواتم هەستانەوەی ئوممەتی ئیسلامیە !!
* هاوار بۆ ئەوکەسەی کە خوداى گەورە زانیاریەک
یاخود پیشەیەک یاتوانایەکی جیاوازی پێ دابێت گەربێتو ئەم توانایە بۆ بەرژەوەندی
سوپا بەکارنەهێنرێت ئەوا سزاکەی سجن کردن و ئازاردانی تامردن .
ئافرەتێک لەگەڵ ئەو هەموو زەحمەت و ناڕەحەتیەی
بەدرێژای ژیانی توشی هاتبوو بەڵام هەرکۆڵێ نەدابوو تائەوەی منداڵەکەی فێری خوێندن
و نوسین کردبوو وە کاتێک پەلاماری گوندەکەی دەدرێت و پاش ڕووخاندنی لادێ کەیان و
سوتاندنی تەواوی داروبەرد و دانیشتوانەکەی ئەم خۆى و منداڵاکەی بەهەزار زەحمەت ڕزگاریان
بوو وەخۆیان گەیاند بوە بنگلادیش، کاتێ ڕۆژانەمەنوسێکی بیانی پرسیارى لێ کرد : لەپێناو
چیدا ئەم منداڵەت فێری خوێندەوارى کردووە ؟
ئافرەتەکە ووتی : ئەمەوێت ببێت بەزانایەک
خزمەتی ئیسلامی بکات .
تاوانکارى بوزییەکان :
1- ساڵی 1983 لەیەک هەڵمەتدا نزیکەی سی هەزار
مسوڵمانیان کوشت و 113 مزگەوتیان سوتاند .
2- ساڵی 1942 لەتاوانکاریەک و کوشتارێکی تردا
لەهەرێمی ئاراکان کەئەوکاتە ووڵاتێکی ئیسلامی بوو، زیاتر لەسەد هەزار مسوڵمانیان
کوشت و ناوچەی باشوری ئاراکانیان بەتەواوەتی کاول و وێران کرد .
3- ساڵی 1962 کاتی سوپا دەسەڵاتی گرتە دەست
جارێکی تر لەژێر ناوی شەڕی کەمەنەتەوایەتیەکاندا پەلامارى مسوڵمانەەکانیان دایەوە .
بەرامبەر ئەم هەموو تاوانکاری و کوشتارەى
دەسەڵاتدارانی بۆرما زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکی لەژێر زەختێکی زۆری ڕێکخراوەکانی
مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان گەمارۆیان خستە سەر بۆرما و داوایان لەهەموو
دەوڵەتەکان و ئەو کۆمپانیا و شەریکاتە نێودەوڵەتیەکان کرد تاکار و مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی
بۆرما نەکەن و قەدەغەی سەفەریان لێ بکەن، بەڵام کاتێک کەلەبۆرما پێش چەند ساڵێک ڕاپەڕین
و خۆپیشاندان کرا دژی دەسەڵاتدارى سەربازی بۆرما ((تای شۆی)) و هەڕەشەى لێ‌کرا ویستی
لەووڵاتی بۆرما خۆی و خێزانەکەی هەڵبێت هیچ ووڵاتێک ئامادە نەبوو بیانگرێتە خۆى جگە
لەئیمارات و لە ئەمارەتی دوبەی و لەبورجی عەرەب جێگەیان کردەوە .
سعودیە ڕێککەوتنێکی هەیە لەگەڵ حکومەتی
بۆرما بۆ هێنانی دەستی کاری بۆرما بۆ ووڵاتی سعودیە و پێدانی پارە بەحکومەتی بۆرما
کەئەمیش گەورەترین ڕێکەوتنی ڕێکەوتنی هەیە لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل بۆ کڕینی چەک .



هێزه‌كانی ئاسایشی بۆرما كه‌وتونه‌ته كوشتن و ده‌ستگیركردن و سوتاندنی ماڵ و حاڵی موسوڵمانانی هه‌رێمی ئاراكانی ئه‌و وڵاته، كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسوڵمانن و به‌سه‌دان تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه.
وڵاتی بۆرما كه (میانمار) یشی پێده‌وترێت، ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه و هاو سنوره له‌گه‌ڵ هیندستان و به‌نگلادیش و چین و تایلانددا.
ڕوبه‌ری خاكی بۆرما بریتییه له (676578) كیلۆمه‌تری دوجا و چله‌مین وڵاتی جیهانه له‌ڕووی فراوانی خاكه‌كه‌ی و بیست و چواره‌مین وڵاتی جیهانه له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوان و 89% دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌ر به ئاینی "بودیزم" ن و 4% ی مه‌سیحین و 4% ی تریشی موسوڵمانن و 3% ی دانیشتوانی په‌یڕه‌وی له ئاینه‌كانی تر ده‌كه‌ن.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچ، كه چاودێری پاراستنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له جیهاندا، ڕۆژی پێنجی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ له میانمار بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی بۆرما و هێزێكی ئاسایشی سنوور به ناوی (ناساكا) له‌وه‌ڵامی كرده‌وه‌كانی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ریدا له‌نێوان "موسوڵمانانی ڕۆهینگیا" ی هه‌رێمی ئاراكانی ئه‌و وڵاته و بوزییه‌كاندا، كه‌له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕابردووه‌وه هه‌ڵگیرساوه، ده‌ستیانكردووه به كوشتوبڕی موسوڵمانان.
ڕێكخراوه‌كه حكومه‌تی بۆرمای هانداوه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی بوه‌ستێنێت و پێشلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ بوه‌ستێنێت و ڕێگا بدات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه مرۆڤدۆسته سه‌ربه‌خۆكان و ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌سه‌لامه‌تی سه‌ردانی هه‌رێمه‌كه بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ئیله‌ین پێرسۆن، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ئاسیای هیومان ڕایتس ۆچ ده‌ڵێت: "حكومه‌تی بۆرما پێویسته ده‌ستبه‌جێ كۆتایی بهێنێت به هێرش و كوشتوبڕی موسوڵمانانی ڕۆهینگیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه و هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیركراوه یان به‌خێرایی تۆمه‌تبار بكرێت یان ئازاد بكرێت."
هیومان ڕایتس ۆچ ئاشكرایكردووه له‌و كاته‌ی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری له هه‌رێمی ئاراكام ده‌ستیپێكردووه، چه‌ندین پێشێلكاری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی بۆرماوه ئه‌نجامدراوه بۆ نموونه له 23ی حوزه‌یرانی ڕابردوودا له گوندێكی نزیك شارۆچكه‌ی (مۆنگداو) هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌قه‌یان له گوندنشینان كردووه و له‌ئاكامدا ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوشتوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه سه‌ره‌تای توندوتیژیه‌كانی تایه‌فه‌گه‌ری هه‌رێمی ئاراكان وه‌كو باسده‌كرێت له‌ڕووداوێكه‌وه ده‌ستیپێكردووه كه ئافره‌تێكی بوزی له‌لایه‌ن سێ پیاوی موسوڵمانه‌وه له دورگه‌ی "ڕامری" له باشووری هه‌رێمه‌كه له‌كۆتایی مانگی ئایاردا ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ر و كوژراوه و دوای ئه‌وه‌ش له سێی حوزه‌یراندا له‌لایه‌ن بوزیه‌كانه‌وه سێ پیاوی موسوڵمان كوژران. له 8ی حوزه‌یراندا موسوڵمانه‌كانی شارۆچكه‌ی مۆنگداو ده‌ستیانكرد به كوشتن بوزییه‌كان و تێكدان و سوتاندنی گوند و ماڵه‌كانیان، و له‌به‌رامبه‌ردا گروپه‌كانی بوزییه‌كان به پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه و پۆلیس ده‌ستیانكرد به كوشتن و لێدانی موسوڵمانه‌كان و سوتاندنی ماڵ و گونده‌كانیان.
دواتر سه‌رۆكی بۆرما حاڵه‌تی نائاسایی له هه‌رێمی ئاراكان ڕاگه‌یاند و ئه‌وه‌ش ڕێگایدا به هێزه چه‌كداره‌كان به‌بێ پرۆسه‌ی یاسایی خه‌ڵك ده‌ستگیر و ده‌ستبه‌سه‌ربكه‌ن. هیومان ڕایتس ۆچ له‌زاری چه‌ند شایه‌نحاڵێكه‌وه ڕایگه‌یاندووه له‌كاتێكدا سوپای بۆرما توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ریی سنورداركردووه، هێزه‌كانی ئاشایشی ئه‌و وڵاته له هه‌فته‌كانی دوایدا پێشێلكارییه‌كانیان له‌دژی موسوڵمانه‌كان زیاتركردووه، و گوندنشینه موسوڵمانه‌كانیان به شمشێر كوشتووه و له گوندنشینه‌كانیان داوه و سه‌روه‌ت و سامانیان تاڵانكردووه، و ژماره‌یه‌ك له موسوڵمانه‌كان، كه له‌نێوانیاندا ژن و منداڵ هه‌یه، بێسه‌رو شوێن كردووه.
ڕێكخراوه‌كه جه‌ختیكردۆته‌وه به‌پێی ئه‌و دۆكیومێنتانه‌ی ده‌ستیكه‌وتووه ژماره‌یه‌ك له په‌رستگای بوزیه‌كان و مزگه‌وت تێكدراون و به‌هه‌زاران ماڵی بوزیه‌كان و موسوڵمانه‌كان له‌میانه‌ی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ریدا سوتێنراون، و به‌هۆی توندوتیژییه‌وه نزیكه‌ی 90000 كه‌س ئاواره‌بوون و به‌سه‌دان له موسوڵمانه‌كان بۆ وڵاتی به‌نگلادیش هه‌ڵاتوون به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵاتوون له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سنووری به‌نگلادیشه‌وه زۆریان لێكراوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
ئیله‌ین پێرسۆن له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" توندوتیژی له هه‌رێمی ئاراكان هه‌ردوو كۆمه‌ڵگای بوزی و موسوڵمانی تووشی شۆك كردووه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له توندوتیژییه‌كان نابێت پێشێلكاری زیاتری له دژی مافه‌كانی مرۆڤ لێبكه‌وێته‌وه و توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری و حاڵه‌تی نائاسایی پاساو نین بۆ بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان كه به‌رده‌وامبن له پێشێلكاری و جیاكاری له‌دژی كۆمه‌ڵگای موسوڵمانی ڕۆهینگیا."
ڕێكخراوه‌كه ڕونیكردۆته‌وه حكومه‌تی بۆرما ناهێڵێت ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بچنه ناوچه‌ی ئاراكان و ڕێكخراوه‌كه له‌وباره‌یه‌وه نیگه‌رانی خۆی ده‌رخستووه و ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی بۆرما لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری توندوتیژییه‌كان دروستكردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی لیژنه‌كه چه‌ند ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایش و به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كه‌ی له‌خۆگرتووه سه‌ربه‌خۆیی و بابه‌تیبوونی لیژنه‌كه له‌ژێر پرسیاردایه و جێگای نیگه‌رانیه.
هیومان ڕایتس ۆچ له ڕاپۆرته‌كه‌یدا جه‌ختیكردۆته‌وه حكومه‌تی بۆرما پێویسته نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته بانگهێشتبكات بۆ هه‌رێمی ئاراكان بۆ لێكۆڵینه‌وه له توندوتیژییه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران پێویسته ده‌ستبه‌جێ شوێنی بنكه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن ئاشكرابكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به چاودێری ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه سه‌ربه‌خۆكان دادگایی بكرێن.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه وڵاته‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئوستورالیا، ژاپۆن، و وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی ئاسیان و وڵاتانی دیكه‌ی هانداوه فشاربخه‌نه‌سه‌ر حكومه‌تی بۆرما بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگابدات به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و گشتگیر سه‌باره‌ت به توندوتیژییه‌كانی بۆرما و مافه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون زامنبكات و داوا له به‌رپرسانی به‌نگلادیش بكه‌ن ئاواره‌كانی بۆرما نه‌گه‌ڕێنێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بیانپارێزێت.





تكاية ئةم ثةيجانة لايك بكةن
يارمةتى دةرمان بن لةبلاو كردنةوةى شتى زياتر.
سةرنج لةسةربابةت بنووسة