نوێترین دۆزینه‌وه‌ی زانستی له ئیعجازی هه‌نگ دا
ئیعجازه مه‌زنه‌كان كه له فه‌رمایشته‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) به‌رجه‌سته ده‌بن ؛ له سنوورێكی دیاریكراودا كۆتاییان نایه‌ت به‌ڵكه چه‌شنی گۆڕانكارییه‌كان كه له ژیانی ئێمه‌ماناندا دروست ده‌بن ئه‌وانیش ڕۆشنتر و زیندووتر و به‌ڵگه‌دارتر ده‌ردەکەون
، له سایتی ( قه‌ڵه‌م پرێس ) نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستیتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه موعجیزه‌یه‌كی مه‌زن له‌خۆده‌گرێت سه‌باره‌ت به ( هه‌نگ ) و ، لێره‌دا حیكمه‌ت و نهێنی بایه‌خپێدانی خودای په‌روه‌ردگار به ( هه‌نگ ) و ناونانی سوڕه‌تێك له قورئان به ناوی ( النحل ) ڕوون ده‌بێته‌وه و ؛ پێویسته به ڕووانین و ڕامانی وورده‌وه له ئاست هه‌قیقه‌ته مه‌زنه‌كانی هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین .
له‌مباره‌یه‌وه ، ڕۆژنامه‌ی ( ده‌یلی میل ) ی به‌ریتانی لە میانی ڕاپۆرتە هەواڵێکی وێنەییدا ؛ ڕێگایه‌كی به‌رگریكردنی ئیعجازی ئاشكراكردووه كه ( هه‌نگ ) له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنه‌كان ده‌یگرێته‌به‌ر ؛ ئه‌مه‌ش له ڕێی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی وێنه‌یی كه توێژه‌ره یابانییه‌كان ئه‌نجامیانداوه .
توێژه‌ران ( تاكی‌و كوبو ) له زانكۆی ( تۆكیۆ ) و ؛ ( ماساتو أونو ) له زانكۆی ( تاماجاوا ) تاقیكردنه‌وه‌یه‌كییان ئه‌نجامدا كه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی به ئاشكرابوونی موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره كۆتایی هات كه ( هه‌نگ ) له دژی ( زه‌رده‌واڵه‌یه‌كی ساخته ) پیشانیداوه كاتێك ئه‌و توێژه‌رانه ( زه‌رده‌واڵه ساخته‌كه‌یان ) له هێلانه‌ی هەنگەکان نزیك كرده‌وه به‌و ئیعتیباره‌ی هێڕش ده‌كاته سه‌ر هه‌نگه‌كان ؛ ئه‌مه‌ش وایكرد نزیكه‌ی ( 500 ) پێنج سه‌د هه‌نگ بێنه ده‌ره‌وه و له ده‌وری زه‌رده‌واڵه ساخته‌كه كۆببنه‌وه و شێوه‌یه‌كی خڕی هاوشێوه‌ی تۆپ بە سەریدا پێك‌بێنن .
سه‌یره‌كه له ده‌وره‌دانی جه‌سته‌ی زه‌رده‌واڵه‌كه‌دا نییه كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته یه‌ك ئینج ؛ به‌ڵكه موفاجه‌ئه‌كه له‌و شێوه خڕه‌دایه كه پۆله هه‌نگه‌كه دروستی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی لە سەر زەردەواڵە ساختەکە بە مەبەستی كوشتنی و ئاماده‌كردنی بۆ لێنان و خواردنی ؛ ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی پۆله هه‌نگه‌كه ده‌ستیانكرد به هه‌ژاندنی جه‌سته‌كانییان به خێرایی تاوه‌كو پله‌ی گه‌رمی بە سەر زەردەواڵە ساختەکەدا بەرز بکەنەوە و ؛ پلەکە گه‌یشته ( 47 ) پله‌ی سه‌دی ؛ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا ، به‌ڵكه پێش هێڕشی پۆله هه‌نگه‌كه بۆ سه‌ر زه‌رده‌واڵه ساخته‌كه ؛ كۆمه‌ڵێك هه‌نگ هه‌ڵسان به كوشتنی هه‌ندێك له هه‌نگی كاركه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نها نانه‌كه بخۆن !!! ؛ زانایان هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی كرداری ڕووپێو كردن بۆ مێشكی هه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هه‌نگ چ میكانیزمێك له كاتی هێڕشكردن به‌كاردێنێت ؟ ، له ئاكامدا ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه كه ئه‌و گروپانه له هه‌نگ وه‌زیفه و كاری مێشكییان له ئاستێكی به‌رزدایه بۆیه‌ش هه‌ڵده‌ستن به ڕێكخستنی هۆكار و شێوازه‌كانی به‌رگریكردن و ئاڵوگۆڕی زانییارییه‌كان تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له ناو شێوه خڕه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی تۆپدا ، ئه‌مه‌ش گوزارشت له توانا و لێهاتوویی و چالاكی مێشك ده‌كات کە خودای گەورە دەیبەخشێت ؛ لێرەدا و بە دەرکەوتنی ئەو هەقیقەتە زانستییە تازەیە ؛ لە ئاست مەزنێتی کارە مەزنەکانی خودادا ؛ بە شوکرانەوە دەڵێین ( سبحان الله ) .