ئیعجازی دڵ له قورئاندا .. ئامۆژگاری و ڕێنمایی زێڕین
لە زەمـە نی ئێستاماندا کە جۆرەها دەرد و نەخۆشی ترسناک و تازە دەرکەوتوو دەبینین کە گیان و ژیانی مرۆڤەکان بەرەو ئاراستەیەکی خەتەرناک دەبات و ئاشنایان دەکات بە ئازارەکانی مەرگ ؛
بۆیە وەك پێویستییەکیتەندروستی ؛ ئەرکێکی زۆر زەروورە بەربەست لە بەردەم ئەو دەرد و نەخۆشییانە دابنێین بە تایبەت لە سەرووبەندی تاوسەندنی نەخۆشییەکانی دڵ و ؛ ده‌كرێت نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مبكرێنه‌وه و لە مەترسییەکانی دوور بکەوینەوە ؛ ئه‌ویش به گرتنه‌به‌ر و په‌یڕه‌ویكردن له چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی زۆر ئاسان ؛ ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ش قورئانی پیرۆز باسیكردوون .

خودای په‌روه‌ردگار له ئایه‌تی ژماره ( 31 ) له سوڕه‌تی ( الاعراف ) له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت : وكلوا واشربوا ولا تسرفوا إنه لایُحبُّ المُسرفین ، واته : بخۆن و بخۆنه‌وه ( له ناز و نیعمه‌ته‌كان ) به‌ڵام زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ن ؛ چونكه به‌ڕاستی خوا له سنوور ده‌رچووان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت ؛ ئه‌وه‌ی جێی تێڕامان و گرنگیپێدانه ئه‌وه‌یه ئێستا به‌ناوبانگترین پزیشكه‌كانی دڵ لە جیهاندا ئامۆژگاری مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن به كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی دڵ لە نه‌وبه كتوپڕەکان ، پزیشكه‌كانی پسپۆڕی دڵ دووپات له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنی میوه و سه‌وزه‌مه‌نی و دانه‌وێڵه‌ی پێگه‌ییوو و كه‌مێك له خوێ و شیرنه‌مه‌نییه‌كان ؛ له زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان ده‌تپارێزێت ؛ ئه‌و ئامۆژگارییه زێڕینه‌ی زانایان و پزیشكه‌كان باسی لێوەده‌كه‌ن كه‌مخۆری و كه‌م خواردنه‌وه‌یه له پێناو پارێزراوبوون له نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رده‌م ، بۆیه ده‌ڵێین : سوپاس و ستایش بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار كه قورئانی پیرۆزت كردۆته میدالیای سه‌روه‌ری و شكۆمه‌ندی موسڵمانان و ؛ مایه‌ی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه قورئانی پیرۆز كراوه‌ته بنچینه و ژێده‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌كانی زانستی سه‌رده‌م كه خۆشحاڵتریش ده‌بین كاتێك ده‌بینین ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه و به‌ره‌نجامه زانستییانه ؛ یه‌كانگیر و دووپاتكردنه‌وه‌یه له ڕاستێتییه قورئانییه‌كان .