ناوداران له باره‌ی (محمد: صلى الله عليه وسلم) چی ده‌ڵێن؟
وڵدیۆرانت: رۆژ هه‌لاَتناسى ناسراو و خاوه‌نى كتێبى به‌ناوبانگى مێژوویى (قصه الحضارة) ده‌ڵىَ: ئه‌گه‌ر ترازووى كێشانه بۆ گه‌وره‌یى هه‌ر گه‌وره‌یه‌ك له ئه‌ندازه‌ى كاریگه‌ر(تڕپیر)ى جێماوى دواى خۆى بىَ له خه‌ڵكیدا ئه‌وا موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) گه‌وره‌ترین مه‌زنى مێژوو بووه.
مایكل هارت : مایكل هارت زاناى بیركارى وگه‌ردوون ناسى له باره‌ى گه‌وره پیاوانى مێژووه‌وه كتێبێكى نووسیوه به‌پێى بییرى خۆى ێه‌د كه‌س شیاوى ئه‌وه بوون ئه‌م ناویان بنووسىَ, پاش باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زۆر له‌و ێه‌د كه‌سه‌دا كه‌سێكى له موحه‌ممه‌د درودی خوای لێ بێت به‌شیاوتر نه‌زانیوه بیكاته سه‌رتۆپى كتێبه‌كه‌ى.
وه‌له‌باره‌ى پیغه‌ممه‌ره‌وه درودی خوای لێ بێت وتویه‌تى: گه‌وره‌ترین مرۆڤىَ له هه‌موو مێژووى مرۆڤایه‌تیدا گه‌وره‌ترین شوێنه‌وارى هه‌بووبىَ موحه‌ممه‌د بووه, و ته‌نیا كه‌سێكیش بووه له‌مێژوودا كه‌سه‌ركه‌وتنى به‌واتاى سه‌ركه‌وتن له‌هه‌ردوو ئاستى دینى و دنیاییدا به‌ده‌ست هێناوه..
تۆڵستۆى: ئه‌دیبى گه‌وره‌و به‌ناوبانگى رووسى(لیف تۆڵستۆى 1828-1910) وتوویه‌تى: موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) گه‌وره‌ترین و باشترین خزمه‌تى به كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى كردووه, ئه‌وه‌نده به‌سه كه‌گه‌ل و میلله‌تێكى له‌تاریكییه‌وه ده‌رهێنا بۆ رووناكى و واى لێ‌كردن باڵ بۆ ئارامى و ئاشتى شۆڕ بكه‌ن, پیاوێكى وا شیاوى هه‌موو رێز و ئیحتیرامێكه..
كارلیل: نووسه‌رى به‌ناو بانگى ئینگلیزى (تۆماس كارلیل) له‌كتێبه ناوداره‌كه‌ى خۆ‌یا له‌باره‌ى قاره‌مانانى مێژووییه‌وه ته‌نیا یانزه كه‌سى مێژوویى دیارى كردووه, له‌روانگه‌ى ئه‌وه‌وه ئه‌و یانزه كه‌سه نوێنه‌رى قاره‌مانیه‌تین له‌هه‌مو روویه‌كه‌وه, و پیغه‌ممه‌ر(صلى الله عليه وسلم)یشى هه‌ڵبژاردووه كه پێشه‌نگى لیسته‌كه‌و قاره‌مانى قاره‌مانان بىَ. هه‌روه‌ها له‌باره‌ى پیغه‌ممه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ه‌وه وتوویه‌تى: موحه‌ممه‌د له‌ماڵ و پۆشاك و هه‌موو كارێكى ژیانیا زاهید بووه, خۆراكى نان و ئاو بووه, وابووه چه‌ند مانگێك له‌ماڵیا ئاگر نه‌كراوه‌ته‌وه, به‌ده‌ستى خۆى كراسى خۆى دوریوه‌ته‌وه, ئایا فه‌خرو شانازى له‌وه گه‌وره‌تر ده‌بىَ؟: من راستى له‌رێبازو به‌رنامه‌كه‌یا ده‌بینم, و بناغه‌ى گه‌وره‌یى و سه‌ركه‌وتنى له راستیه‌تیدا بووه, له بییرو هۆشى ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌دا شتێك نه‌بووه په‌یوه‌ندى به‌ته‌ماحى دنیاوه هه‌بووبىَ..
لامارتین: ئه‌دیب وشاعیرى به‌ناوبانگى فه‌ره‌نسه‌یى لامارتین له به‌شی دووه‌می كتێبی مێژووی توركیا باریس 1854 دا وتوویه‌تى: ئه‌وه‌ى سه‌رنجێكى ژیانى موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم)بدات به‌و به‌هێزى و به‌هیوابوون و بیركردنه‌وه و تێكۆشان و خه‌رافات له‌ناو بردن و خۆگرى و پایه‌دار بوونه‌ى له جێگیركردنى بناغه‌ى ئایینه‌كه‌یا- هه‌ركه‌س ئه‌و سه‌رنجه بدات- دڵنیا ده‌بىَ كه چاو و راوى له‌ژێرسه‌را نه‌بووه، و له‌سه‌ر ناهه‌ق نه‌بووه، به‌ڵكو عه‌قیده‌یه‌كى بلاَوكردۆته‌وه كه‌له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و ژیربێژیدا ده‌گونجىَ..
دائیره‌تول مه‌عاریفى به‌ریتانى: ئینسكلۆپیدیاى به‌ریتانى, ئه‌م قامووسه‌ى له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌ى خۆماندا كه گرنگترین سه‌رچاوه‌ى زانستى متمانه پێكراوه، له‌مادده‌ى ( م،ح،م،د)ا وتوویه‌تى:
ئه‌وانه‌ى شوێنه‌وارى قووڵ و هه‌میشه‌ییان له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا هه‌بووه زۆر كه‌من له‌چاو ئه‌و شوێنه‌واره‌ى موحه‌ممه‌د هه‌یبووه. شوێنه‌وارێكى ئایینى قووڵى به‌دیهێنا, له‌و كاته‌وه بانگى بۆكردووه تائێستاش هه‌ر باوه‌ڕێكى زیندووه، و حه‌وت یه‌كێكى دانیشتوانى هه‌موو سه‌رزه‌وى شوێنكه‌وته‌ى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى ئه‌ون ....
وته‌ی بیریار‌و ناودارانی جیهان له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله عليه وسلم)
ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستان وته‌ی کۆمه‌ڵێک بیریار و ناودار و رۆژهه‌ڵاتناسانه له باره‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامانه‌وه، که بۆ مێژوو تۆماریان کردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موسوڵمانیش نه‌بوون
( مه‌هاتما غاندی: (ویستم شاره‌زایی په‌یدا بکه‌م له‌باره‌ی خوو ڕه‌وشت و سیفاتی ئه‌وه‌ی دڵی ملیۆنان که‌سی بۆ لای خۆی که‌مه‌ندکێش کردووه، بێگومان شمشێر نه‌بووه‌ته هۆکاری گه‌شه‌سه‌ندنی ئیسلام، به‌ڵکو راستگۆیی و لێبڕاوی و ئازایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر بووه‌ته هۆکاری گه‌شه‌سه‌ندن و جێ پێ قایمبوونی ئیسلام.
دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر زۆر دڵگران بووم به‌وه‌ی که‌وا زانیاریم له باره‌ی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه‌وه لێره‌وه کۆتایی پێ دێت و به‌شی سێهه‌می ده‌ست نییه!).(غاندی) بۆ رۆژنامه‌ی (ینج اندیا).
( راما کریشنا راو: (ناتوانین که‌سایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر له هه‌موو بواره‌کاندا شاره‌زا ببین، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی له توانای مندا هه‌یه چه‌ند دیمه‌نێک بخه‌مه روو، له یه‌ک کاتدا پێغه‌مبه‌رێتی و بازرگانی و سیاسه‌تمه‌داری و چاکسازی له‌خۆ گرتبوو، له هه‌مان کاتیش‌دا ئومێدی بێنه‌وایان و بێباوکان و رزگارکه‌ری ئافره‌تان و، بانگخوازی به‌توانا بوو.
ئه‌مانه و چه‌ندین سیفات و ئاکاری تر وایان لێ کرد ببێته پاڵه‌وانی نه‌وه‌ی ئاده‌م.
پرۆفیسۆر (رما کریشنا راو) له کتێبی (محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر).
بیریاری فه‌ره‌نسی لامرتین): ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی مرۆڤی زیره‌ک و لێهاتوو و عه‌بقه‌ریی پێ بناسرێته‌وه بریتی بن له به‌رزی و بڵندیی ئامانجه‌کان و وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش له‌گه‌ڵ که‌میی هۆکار، ئه‌و کاته کێ هه‌یه جورئه‌ت بکات که‌سێک له پیاوه ناوداره‌کانی مێژوو به‌راوورد بکات به محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر له زیره‌کی و لێهاتوییدا؟ ناوداره‌کانی جیهان چه‌ک و ئیمپراتۆریه‌تیان بونیات نا، نه‌وه‌یه‌کیان دروست کرد هه‌ر له دوای خۆیان له‌ناوچوون، به‌ڵام محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر ئیمپراتۆریه‌ت و چه‌ک و جبه‌خانه و سه‌ربازگه‌ی دانه‌مه‌زراند به ته‌نها، به‌ڵکو پێشه‌نگی و پێشه‌وایه‌تیی ملیۆنان خه‌ڵکی کرد که ئه‌و کاته ده‌یکرده سێ یه‌کی دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی. ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌س نه‌بوو، به‌ڵکو توانی زاڵ بێ به‌سه‌ر هه‌موو بت و بیر‌و بۆچوونه پوچه‌ڵه‌کاندا، ئه‌وه محه‌مه‌دی فه‌یله‌سوف، جه‌نگاوه‌ر، دروستکه‌ری مه‌زهه‌به فیکرییه‌کان، ئه‌و توانی بیست ئیمپراتۆریه‌ت دروست بکات له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌یه‌ک ئیمپراتۆریه‌تی رۆحی به‌ته‌نها. من ده‌پرسم له‌دوای ئه‌م هه‌موو سیفه‌ته به‌رزانه‌وه ئایا ئێستا که‌سێک هه‌یه به‌رزتر له محه‌مه‌د؟! (لامرتین) له کتێبى (مێژووی تورکیا، پاریس، 1854، به‌شی دووه‌م).
( مونتجومری: ئاماده‌ییه‌کانی ئه‌و پیاوه بۆ ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زیه‌تانه‌ی هاتنه‌ی سه‌ر رێی بڵاوکردنه‌وه‌ی باوه‌ڕه‌که‌ی و ئاکاره به‌رز و جوانه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی شوێنی که‌وتوون و رازی بوون ببێته سه‌رداریان، له‌گه‌ڵ ده‌سکه‌وته زۆر و باشه‌کانی، ئه‌وانه هه‌مووی شایه‌تیی دادپه‌روه‌ری و پاکی و به‌رزیی که‌سایه‌تیی ئه‌و ده‌که‌ن، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم له هه‌موو مێژووی پیاوه ناوداره‌کانی رۆژئاوا که‌سێکی شایسته‌ی وه‌کو (محه‌مه‌د) نه‌بووه که بتوانێ وه‌کو ئه‌و بێ. (مونتجومری) له کتێبى (محه‌مه‌د له‌مه‌ککه، 1953).
( به‌رنارد شۆ: (بێگومان جیهان زۆر پێویستی به پیاوێک هه‌یه له شێوه‌ی محه‌مه‌د بیر بکاته‌وه، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی توانی وا بکات ئاینه‌که‌ی به به‌رده‌وامی و نه‌بڕاوه‌یی بمێنێته‌وه و رێزدار بێت و، من زۆرێک له گه‌ل و هۆزی خۆم ده‌بینم چوونه‌ته ناو ئاینی محه‌مه‌د به ئاشکرایی، ئه‌م ئاینه پێگه‌یه‌کی فراوان بۆ خۆی له‌و کیشوه‌ره (ئه‌وروپا) داده‌مه‌زرێنێ.
پیاوانی که‌نیسه له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست وایان له خه‌ڵک گه‌یاندبوو که محه‌مه‌د دژی مه‌سیحیه‌ته، به‌ڵام من دیراسه‌تی ژیانی ئه‌و پیاوه‌م کرد، بینیم شتێکی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره و دژی مه‌سیحیه‌تیش نییه، به‌ڵکو پێویسته ناوی لێ بنرێ "رزگارکه‌ری مرۆڤایه‌تی" و به رای من ئه‌مڕۆ ئه‌و پیاوه ئه‌گه‌ر ئیش و کاره‌کانی جیهان له‌ئه‌ستۆ بگرێت ده‌توانێ هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات به شێوه‌یه‌ک ئاشتی و خۆشبه‌ختی بۆ مرۆڤایه‌تی فه‌راهه‌م بێنێت. (به‌رنارد شۆ)ی ئینگلیزی له‌دایکبووی شاری (کانیا 1817-1902) یه‌ک نووسراوی هه‌بووه به ناوی (محه‌مه‌د) به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا سوتاندوویانه.
په‌یجی کوردی موسڵمان له فه‌یسبوک کلیک لێره بــکه
په‌یجی کوردی موسڵمان له فه‌یسبوک کلیک لێره بــکه