یاداشتی ساته ژیانی پزیشكێك له عه‌یاده‌كه‌یا
ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵی حه‌زره‌تی مووسان له به‌هه‌شتدا:
برايه‌كی به‌ڕێز ئێمێلێكی به‌عه‌ره‌بی بۆ ناردبوم كه بریتی بوو له‌یاداشتی ساته ژیانی پزیشكێك له عه‌یاده‌كه‌یا، و ئه‌و پزیشكه‌ش وه‌ك دایكێك وديسان وه‌ك موسوڵمانێك له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌كانی دیمه‌نی ئه‌و رووداوه‌دا ژیاوه‌و ئاواته خوازبووه هه‌موو رۆڵه‌یه‌ك بۆ دایكه‌كه‌ی ئاوه‌ها دڵسۆز و به‌وه‌فا و به ئه‌مه‌ك بوایه، تا خوا له‌خۆی رازی بكات و خه‌ڵكیشی پێ دڵخۆش بكات و رێزی لایان بگاته لووتكه..
منیش به‌پێویستم زانی به كوردی بۆ خوێنه‌رانی بگێڕمه‌وه به‌ڵكوو نموونه‌یه‌كی زیندووبێت بۆ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا كه‌مته‌ر خه‌مییه‌كیان به‌رامبه‌ر دایكیان نواندووه.. بیرێ بكه‌نه‌وه‌و چاوێ به‌خۆیانا بخشێننه‌وه.. چونكه هه‌روه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ره‌زامه‌ندی باوك و دایك ره‌زامه‌ندی خوایه..
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
پیره‌ژنێكی شه‌ست ساڵی له ته‌ك كوڕه ته‌مه‌ن سیی ساڵییه‌كه‌يدا ده‌رونه عه‌یاده‌ي دكتۆره‌يه‌كه‌وه، دكتۆره سه‌رنج ده‌دا كوڕه‌كه زۆر خزمه‌تی دایكی ده‌كات، ده‌ستی ده‌گرێت، عه‌باكه‌ی بۆ چاك ده‌كات، خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌ده‌مه‌وه ده‌كات، دكتۆره پرسیاری لێده‌كات كێشه‌ی ته‌ندروستی چییه، و داوای ئه‌و پشكنینانه‌ی لێده‌كات ئه‌نجامی داوه..و كاتێكيش له‌باره‌ی ژیری وهۆشیه‌وه پرسیاری لێده‌كات چونكه هه‌ڵس و كه‌وتی به‌ته‌واونابینێ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ پرسیاره‌كانی بێ كێش و بێ واتا ده‌بێ..
كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێ دكتۆره! دایكم له‌وكاته‌وه له‌دایك بووه ژییری به پێی ته‌مه‌نی پێش نه‌كه‌وتووه، كاتێك وا ده‌ڵێ: دكتۆره ده‌ڵێ: ئه‌ی باشه كێ سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ده‌كات؟
كوڕه‌كه‌ش ده‌ڵێ: خۆم!!
دكتۆره ده‌ڵێ: خوا تۆی لێ نه‌سێنێ.. به‌ڵام كێ سه‌رپه‌رشتی جلگۆڕین و سه‌رشۆردنی ده‌كات، و پاك و ته‌میزی راگیر ده‌كات؟!
ده‌ڵێ: خۆم!! ده‌یبه‌مه حه‌مامه‌وه، و جل وبه‌رگی بۆ ده‌گۆڕم، وخۆم جله‌كانی له‌دۆڵابه‌كه‌دا بۆ قه‌د ده‌كه‌م، و چڵكنه‌كانی ده‌خمه ناو مه‌كینه‌ی جل شۆردنه‌كه‌وه‌و وئه‌و جل و به‌رگانه‌ی كه‌م بووبن بۆی ده‌كڕم..
دكتۆره ده‌ڵێ: بۆچ كاره‌كه‌رێكی بۆ ناگریت؟!
كوڕه‌كه‌ش ده‌ڵێ: دكتۆر گیان! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكم وه‌ك منداڵێك وایه، وئینسانێكی هه‌ژار و لێقه‌وماوه، ده‌ترسم كاره‌كه‌ره‌كه ئازاری بدات..
دكتۆره له‌م وه‌ڵامه‌ی و ئه‌ندازه‌ی چاكه‌ی به‌رامبه‌ر دایكی سه‌رسام ده‌بێ و له كوڕه‌كه‌ی ده‌پرسێت: تۆ ژنت هێناوه؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: سوپاس بۆ خوا منداڵیشم هه‌یه..
دكتۆره ده‌ڵێ: كه‌وابوو خێزانت چاودێری ده‌كات؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: خێزانم كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردووه، چێشتمان بۆ لێده‌نێ، و پێشكه‌شی ده‌كات، به‌ڵام منیش كاره‌كه‌رێكم بۆ خێزانم گرتووه تا یارمه‌تی بدات، به‌ڵام من حه‌زده‌كه‌م له‌ته‌ك دایكما نان بخۆم تا له‌باره‌ی خواردنه‌كه‌یه‌وه دڵنیاببم شتێك نه‌خوات تووشی شه‌كره‌ی بكات!!
دكتۆره به‌لاچاوێك سه‌رنجی نینۆكه‌كانی ده‌ستی ده دا، ده‌بينێ هه‌موویان كراوون،و پاك و ته‌میزن.. ده‌ڵێ: ئه‌ی نینۆكه‌كانی؟
ده‌ڵێ: دكتۆره! هه‌روه‌ك باسم كرد دایكم لێی قه‌وماوه، خۆم نینۆكه‌كانی بۆ ده‌كه‌م!
له‌وكاته‌دا دایكه‌كه دێته قسه‌كردن و به‌كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێ: كه‌ی په‌تاته‌م بۆ ده‌كڕیت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ:دایه‌گیان! هه‌ر ئیستا بۆت ده‌كڕم!! مژده‌م بده‌یێ هه‌ر ئێستا ده‌تبه‌م بۆ لای به‌قاله‌كه‌و په‌تاته‌ت بۆ ده‌كڕم.. كوڕه‌كه ئاوڕێ له‌دكتۆره ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ: دكتۆر! سوێند به‌خوا دڵخۆشبوونی ئه‌م زیاتر له‌دڵخۆشبوونی منداڵه ورده‌كانم دڵخۆشم ده‌كات..
دكتۆره ده‌ست به‌نووسینی مه‌له‌فه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌يه‌وێ واپیشان بدات كه نه‌كه‌وتۆته به‌ر كاریگه‌ری رووداوه‌كه‌وه!! ده‌لێ: باشه جگه له‌تۆ كوڕی تری هه‌یه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: نه‌خێر.. چونكه باوكم كه دایكمی هێناوه‌و دیویه‌تی ئه‌مه حاڵیه‌تی ئیتر پاش مانگێك ته‌ڵاقی داوه‌و لێی جیابووه‌ته‌وه..
دكتۆره ده‌لێ: یه‌عنی باوكت تۆی به‌خێو كردووه؟ ده‌لێ: نه‌خێر.. نه‌نكم دایكی دایكم منی به‌خێو كردووه.. و چاودێری دایكیشمی ده‌كرد تا كاتێ وه‌فاتی كرد و به‌ره‌حمه‌تی خوا رۆیشت.. له‌وكاته‌دا نه‌نكم وه‌فاتی كرد من ته‌مه‌نم ده‌ساڵان بوو.. دكتۆره لێی ده‌پرسێ: له‌بیرت دێ دایكت له‌نه‌خۆشیتا بۆت گریابێ یا خه‌می بۆ خواردبیت؟ یا به‌خۆشیت دڵخۆش بووبێت، یا به‌ناخۆشیت دڵته‌نگ؟
ده‌لێ: دكتۆره! دایكی هه‌ژارم لێی قه‌وماوه!! من له‌وكاته‌وه ته‌مه‌نم ده‌ساڵان بووه تا ئیستا خه‌می ئه‌و هه‌ڵده‌گرم!! و ده‌ترسم شتێكی به‌سه‌ر بێت، و چاودێری ده‌كه‌م..
دكتۆره! ره‌چه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌نووسێ، و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی بۆ باس ده‌كات.. و ئه‌ویش ده‌ستی دایكی ده‌گرێت و ده‌لێ: یه‌ڵڵا بابڕۆین ئیتر نۆره‌ی ئه‌وه هاتووه بڕۆین بۆلای به‌قاڵه‌كه.. دایكه‌كه‌ی ده‌لێ: ئه‌ی نه‌رۆین بۆ مه‌ككه؟
دكتۆره پێی سه‌یر ده‌بێ كه ناوی مه‌ككه‌ی لێ ده‌بیسيت بۆیه به‌پیرژنه‌كه ده‌لێ: بۆچ ده‌چیت بۆ مه‌ككه؟ ده‌لێ: ئاخر سوار ته‌یاره ده‌بین!! دكتۆره به‌كوڕه‌كه‌ی ده‌ڵێ: خۆ ئه‌م به‌م حاڵه‌ته‌وه هیچ ته‌كلیفێكی له‌سه‌ر نییه ئیتر بۆ خۆت ناره‌حه‌ت ده‌كه‌یت و ده‌یبه‌یت، خۆت ده‌توانی به‌ته‌نیا بڕۆیت و عه‌مره‌یه‌كی بۆ بكڕیت!!
كوڕه‌كه‌یش ده‌ڵێ: به‌سه‌فه‌ره‌كه دڵی خۆش ده‌بێت، و ئه‌وه‌ش له‌لای خوا پاداشتی گه‌وره‌ی هه‌یه، تا ئه‌وه‌ی خۆم به‌ته‌نیا بڕۆم..
پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌ڕۆن و دكتۆره‌یش به برین پێچه‌كه‌ی ده‌ڵێ: سه‌ر‌ی دێشێ و ناتوانێ نه‌خۆش ببینێ و پێویستی به هه‌ندێ پشوودان هه‌یه..
ئینجا له‌ناخی دڵيه‌وه ده‌ست به‌گریان ده‌كات وبه‌خۆی ده‌لێ: ئه‌م ئینسانه هه‌ر گیز دایكی نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ كه هه‌ڵی گرتووه‌و دایناوه..ئيتر نه به‌خێوی كردووه،و نه‌په‌روه‌رده‌ی كردووه،و نه خه‌می بۆ خواردووه،و نه‌شه‌ونخوونی به‌سه‌ره‌وه كردووه، و نه‌به‌ئازاری خه‌فه‌تی خواردووه، و نه‌به‌خۆشی دڵخۆش بووه، نه.. نه..نه.. و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كوڕه‌ی ئه‌وه‌ند چاك و جوانكاره به‌رامبه‌ری !!
له‌ويادا بیر له دایكی خۆی ده‌كاته‌وه، و به‌راوردییه‌ك ده‌كات له‌نێوان حاڵی خۆی و حاڵی ئه‌و كوڕه‌دا، و بییر له‌منداڵه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه.. ئایا چوار یه‌كی ئه‌و جوانكاری و جوامیرییه ده‌بینێ؟!
فرمێسكه‌كانی ده‌سڕی و عه‌یاده‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات و دڵته‌نگییه‌كی بۆ دروست ده‌بيت.. و ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆماڵ و پێی خۆش ده‌بي ئێمه‌ش هاوبه‌شی ئه‌و گۆشه‌یه‌بين له‌یاداشتی ئه‌و رۆژه‌یدا.